دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌موو دنیای ته‌نی، هونه‌رمه‌ندێكی عه‌ره‌بیش رای گه‌یاندووه كه هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌یه و ئێسته چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێ.
له پشكنیندا ده‌ركه‌وتووه تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بووه
پێگه‌ی
"ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هند به‌حرێنی كه گۆرانیبێژێكی دیاری دنیای عه‌ره‌بییه، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌حرێن، له پشكنیندا ده‌ركه‌وتووه تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بووه.
پێگه‌كه روونی كردووه‌ته‌وه، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته هند گه‌شتی وڵاتانی ئه‌وروپای كردبوو، له گه‌ڕانه‌وه‌یدا كاتێك پشكنینیان بۆ كردووه، ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه، بۆیه ئێسته ئه‌و هونه‌رمه‌نده له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له به‌حرێن چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
هند له تویته‌ردا بۆ هه‌وادارانی گوتوویه‌تی، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م به‌هۆی منه‌وه تووشی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ بوون، به‌ڵام ئێسته من باشم و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرم.
هند به‌حرێنی له ساڵی 1979 له به‌حرێن له دایك بووه و گۆرانیبێژێكی دیاری دنیای عه‌ره‌بییه، له بواری گۆرانیی عه‌ره‌بیدا به "په‌پووله‌ی كه‌نداو" و "بیونسیی عه‌ره‌ب" ناو ده‌برێت. جیا له ده‌یان گۆرانی، چه‌ندان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تیی پێ به‌خشراوه.