بە ڕاسپاردە و فەرمانی مەسروور بارزانی وه‌زیرى ناوخۆ گه‌یشته‌ دهۆك

:: AM:11:31:20/03/2020 ‌
بە راسپاردە و فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هەینی شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی وەزیری ناوخۆ رێبەر ئەحمەد، بۆ بەسەركردنەوەی جێبەجێكردنی رێنوێنییەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆرسی كۆرۆنا سەردانی پارێزگای دهۆكیان كرد و لەگەڵ بەرپرسانی شارەکە کۆبووەنه‌وه‌.

به‌ بڕیاری سەرۆكی حكوومەت.. بڕی دوو ملیار دینار وەك یارمەتی بۆ زیانلێكەوتووانی لافاو لە دهۆك و زاخۆ خەرج دەكرێت
وەزیری ناوخۆ لەبارەی لە نزیکەوە چاودێریکردنی ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەند ڕۆژی رابردوو دهۆک گەیشتووەتە ئەو شارە، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى دوێنی پێنجشەم یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکرا کە کەسێک بوو لە دەرەوەی وڵات گەڕابووەوە شارەکە.

شایەنی باسە به بڕیاری سەرۆكی حكوومەت، بڕی دوو ملیار دینار وەك یارمەتی بۆ زیانلێكەوتووانی لافاو لە دهۆك و زاخۆ خەرج دەكرێت.


ڕۆژى چوارشه‌م بەهۆی بارانێكی بەخوور، لافاو لە دهۆك و زاخۆ دروست بوو كە بووە هۆی زیانگەیاندن بە سەتان ماڵ و تێكشكانی دەیان ئۆتۆمبێڵ.


وشە - محەمەد میران