به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری شارۆكه‌ی خانه‌قین، سێ ستران بۆ سترانبێژانی شارۆكه‌كه تۆمار ده‌كات، كه باس له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن و پشتیوانی بۆ ڕێنماییه‌كانی حكوومه‌ت و پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
عه‌باس محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری خانه‌قین سه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیانه، به‌م دواییه پرۆژه‌یه‌كمان ڕاگه‌یاندووه، بۆ سترانبێژ و هۆزانڤانان كه سێ ستران تۆمار ده‌كه‌ین، بۆ پشتیوانی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و به‌خشینه‌وه‌ی ئومێد و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به ستران و موزیك هۆشیاری و ڕێنمایی ته‌ندروستی و پشتیوانی له پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌كرێ
زیاتر گوتی، سترانه‌كان به‌شێوه‌زاری كهلهووڕی واته شێوازهرای سنووری شارۆكه‌ی خانه‌قین ده‌بن و چاوه‌ڕوانی ڕه‌وانه‌كردنی تێكست و ئاوازی جۆراوجۆریان له‌لایه‌ن سترانبێژ و هۆزانڤانانی ناوچه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به كاركردن بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و سێ سترانه و له ماوه‌یه‌كی نزیك به‌رهه‌میان بێنین.
كارزان فوئاد توێژه‌ری ده‌روونی له‌وباره‌وه بۆ "وشه" گوتی، له ڕێی ئه‌م چالاكیانه‌وه ده‌كرێ خه‌ڵكی ڕێنمایی و هۆشیارییان پێ بدرێ و به ئاواز و سترانه‌وه وایان لێ بكرێ كه له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و خۆپارێزی بكه‌ن، جیا له‌وه‌یش ئه‌مه به موزیكه‌وه ده‌بێ و ده‌روون ئارام ده‌كاته‌وه و وا ده‌كات ئومێدمان به ژیان زۆرتر بێ و به وره‌ی به‌رزتره‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ڤایرۆسه ترسناكه ببینه‌وه كه جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.