كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكان ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ن كه شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان و كه‌ره‌نتینه‌كان ده‌كه‌ن، زۆرێك له‌و كارمه‌ندانه 20 ڕۆژ ده‌بێت نه‌چوونه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
سامان نامیق له دایكبووی 1973 یاریده‌ده‌ری پزیشكه ماوه‌ی 20 ڕۆژه له كه‌ره‌نتینه‌ی هه‌ورامان چاودێری ته‌ندروستی ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه، باس له ترسی ناو كه‌ره‌نتینه‌كان ده‌كات له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كان و پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی.
سامان نامیق یاریده‌ده‌ری پزیشك بۆ "وشه" چیرۆكی خۆی و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی هه‌ورامان له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ، له ڕۆژی یه‌كی ئاداری ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی هه‌ورامان و وه‌ك یاریده‌ده‌ری پزیشك له كه‌ره‌نتینه‌م چاودێری ته‌ندروستی ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كه‌ین كه له ئێران ده‌گه‌ڕینه‌وه و ده‌هێندرێنه كه‌ره‌نتینه‌كه.
كارمه‌ندێكى ته‌ندروستى: له‌ماڵه‌وه‌یش پشوو ناده‌م و به‌رده‌وام خه‌یاڵم لاى كه‌ره‌نتینه‌یه
ئه‌و ده‌ڵێ، به‌شه‌و و ڕۆژ ده‌بێت به‌رده‌وام چاودێری ته‌ندروستی هاووڵاتییه‌كان بكه‌ین و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی دێنه كه‌ره‌نتینه له سه‌ره‌تادا زۆر ترسیان پێوه دیاره دوای پشكنینی ته‌ندروستی بۆیان، ده‌بێت له ڕووی ده‌روونیشه‌وه هاوكاریانبین و ئه‌و ترسه‌ی هه‌یانه بی ڕه‌وێنینه‌وه، چونكه سه‌ره‌تا به گومانی كۆرۆنا كاتێك ده‌هێندرێنه كه‌ره‌نتینه‌كان كه‌سه‌كان ترسێك ده‌كه‌وێته سه‌ریان.
" هه‌میشه ماڵ و منداڵه‌كه‌م له خه‌می ته‌ندروستی مندان، زۆربه‌ی كات خێزانه‌كه‌م و منداڵه‌كانم پێم ده‌ڵێن ئاگات له ته‌ندروستی خۆتبێ پاشان ته‌ندروستی ئێمه‌یش، كاتێك ده‌ڕۆمه‌وه بۆماڵه‌وه ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی پۆشاك و پێڵاوه‌كان پاكژ ده‌كرێته‌وه به ده‌رمان، ئه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه جارێكی تر جلی نوێ ده‌پۆشم بۆ ناو خێزانه‌كه‌م" سامان وا ده‌ڵێ.
له كه‌ره‌نتینه‌ی هه‌ورامان تا ئێسته 100 كه‌س كه‌ره‌نتینكراون 68 كه‌ره‌نتی كرا‌و پاش پاك بوونی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان و 14 ڕۆژی خۆیان ته‌واو ده‌كه‌ن كه‌ره‌نتینه‌یان به‌جێهێشتووه، ئێسته 32 كه‌س له‌وێ ماونه‌ته‌وه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ