یه‌ریڤان هه‌ڵه‌بجه‌یی خانمه هونه‌رمه‌ند له‌م ماوه‌یه‌دا كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌یه و له ماڵه‌وه‌یه كاته‌كانی زیاتر بۆ مه‌شقكردن به ئامێری ساز به‌سه‌ر ده‌بات و ده‌رفه‌تی زیاتری بۆ خواردن دروست كردن هه‌یه و خواردنی جیاواز دروست ده‌كات.
یه‌ریڤان سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی به‌سه‌ربردنی كاته‌كانی له‌ماوه‌ی ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه به "وشه"ی گوت، "كاتێكی باشم له به‌رده‌ستدایه بۆ كتێب خوێندنه‌وه و ژه‌نینی ئامێری ساز كه خۆم ئه‌و ئامێره ده‌ژه‌نم.
له‌گه‌ڵ دایك و باوكم ده‌ژیم
روونیشی كرده‌وه كه "له‌گه‌ڵ دایك و باوكم ده‌ژیم، بۆیه زۆربه‌ی كاته‌كانم له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌یه و هه‌لێكی باشه بۆئه‌وه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌مدا بم، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه منداڵیان زۆربێت و هاوسه‌رگیریان كردبێت بۆ ئه‌وان ناخۆشه، چونكه یه‌ك نابینن، به‌ڵام ئه‌و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنه زۆر باشه بۆ ته‌ندروستی ئێمه.
ڕه‌نگه مانه‌وه‌ی زیاتری یه‌ریڤان له ماڵه‌وه یه‌ریڤان بكاته شێفێكی به توانا، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "زۆرم حه‌ز له خواردن دروستكردنه، بۆیه له‌م ماوه‌یه‌دا زانیاری له یوتوب وه‌رده‌گرم و تاقیده‌كه‌مه‌وه، خۆشبه‌ختانه زۆریش خۆش ده‌رده‌چێت".
یه‌ریڤان به‌شێك له كاته‌كانی ماڵه‌وه‌ی به كتێب خوێندنه‌وه به‌سه‌ر ده‌بات، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تم هه‌بێ ئه‌وا كتێب ده‌خوێنمه‌وه، كه له ماوه‌ی ئه‌م مانه‌وه‌یه دوو كتێبم خوێندوه‌ته‌وه".
یه‌ریڤان نووره‌دیین له شاری هه‌ڵه‌بجه له دایك بووه، به‌شی میوزیكی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واو كردووه، یه‌كه‌م به‌رهه‌میشی به‌ناوی "نه‌جوو" هه‌ر به زاراوه‌ی كه‌لهوڕی بڵاووكردووه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ش وه‌ك ئه‌كته‌ر له فیلمی گه‌رده‌لوول ڕۆڵی بینیوه.
سلێمانی/ لۆڤە محەمەد