به‌رپرسانى ته‌ندروستى فڕه‌نسا ئاشكرایان كردووه، جگه له كۆكه و تا و ته‌نگه‌نه‌فسى نیشانه‌یه‌كى تر‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا ئاشكرا بووه كه زیاتر له لاى گه‌نجانى تووشبوو ده‌رده‌كه‌وێت.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵێ
"ئه‌لعه‌ره‌بییه" له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، به‌رپرسانى ته‌ندروستى فڕه‌نسا نیشانه‌یه‌كى تر‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كه‌ن، ئه‌ویش نه‌مانى هه‌ستى بۆنكردنه له‌لاى تووشبووان.
له راپۆرته‌كه هاتووه له‌م چه‌ند رۆژه‌ى دواییدا، پزیشكانى لووت و قوڕگ و گوێ، باسیان له‌وه كردووه، یه‌كێك له نیشانه‌كانى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا ئه‌وه‌یه نه‌خۆشه‌كه هه‌ستى بۆنكردنى نامێنێ.
ئه‌و نیشانه‌یه زیاتر له‌لاى گه‌نجان ده‌رده‌كه‌وێت
جیرۆم سالۆمۆن بریكارى وه‌زیرى ته‌ندروستى فڕه‌نسا ئه‌م زانیارییه‌ى ئاشكرا كردووه و له راپۆرتى رۆژانه‌ى خۆى بڵاوى كردووه‌ته‌وه.
پزیشكه‌كان تێبینى ئه‌وه‌یان كردووه، نه‌مانى هه‌ستى بۆنكردن له‌لاى تووشبووه‌كه له ناكاو ڕوو ده‌دات، بێئه‌وه‌ى تووشى لووتگیران بوو بێت. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن هه‌ندێكى تر هه‌ستى تامكردنیش نامێنێ.
له هه‌مان كاتدا به‌رپرسان و پزیشكانى فڕه‌نسا دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌م دیارده‌یه به‌شێوه‌یه‌كى رێژه‌یى بووه، به تایبه‌تى له نێو ئه‌و كه‌سانه بووه كه نیشانه‌كانى تر‌ى وه‌ك كۆكه و تا و ته‌نگه‌نه‌فه‌سییان تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه.
ئه‌و كه‌سانه‌یش زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان له نێوان 23 ساڵ تا 45 ساڵى بووه.
پێشتر پزیشكان چه‌ندان نیشانه‌ى تووشبوون به كۆرۆنایان ئاشكرا كرد بوو له‌وانه: كۆكه، ژانه‌سه‌رى توند، پژمینێكى زۆر، ته‌نگه‌نه‌فسى، به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌ش.