وێنه‌یه‌ك موقته‌دا سه‌در تووشى ده‌نگۆى هاوسه‌رگیرى ده‌كات

:: AM:08:57:22/03/2020 ‌
فه‌جر سه‌عید كه‌ ژنه‌ نووسه‌رێكى كوێتییه‌، ره‌تى ده‌كاته‌وه‌ شووى به‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كرد بێ و به‌ توانجه‌وه‌ ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر شه‌ش مانگ بێت شووم پێكردووه‌، چۆن ده‌بێت كۆرپه‌كه‌م حه‌وت مانگ بێت.

 وێنه‌ى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌گه‌ڵ فه‌جر سه‌عید له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌را ده‌نێته‌وه‌ و چه‌ند هه‌واڵى جیاوازى له‌سه‌ر بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.


فه‌جر: شووم به‌ موقته‌دا نه‌كردووه‌


 یه‌كێك له‌وانه‌ گوایه‌ فه‌جر دواى شه‌ش مانگ له‌ هاوسه‌رگیريى، داواى ته‌ڵاقى له‌ موقته‌دا كردووه‌، هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یشى لێكردووه‌، له‌ دادگاكانى عێراق سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات.

هه‌روه‌ها ئاشكرایشى كردووه‌، كه‌ دووگیانه‌ و داواى هه‌قى كۆرپه‌كه‌ى ده‌كات.

 رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، فه‌جر سه‌عید له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هاتووه‌ته‌ ده‌نگ و روونكردنه‌وه‌ى داوه‌، فه‌جر گوتوویه‌تى نازانم ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ له‌ دژى منه‌ یان موقته‌دا سه‌در. دواتر به‌ توانجه‌وه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌، ئه‌گه‌ر شه‌ش مانگ بێت شووى كردبێ، چۆن ده‌كرێت كۆرپه‌كه‌ى سكى حه‌وت مانگ بێت.

به‌مه‌یش ته‌واوى ده‌نگۆیه‌كانى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

 فه‌جر نووسه‌رێكى كوێتییه‌ و له‌ ساڵى 1967 له‌ دایكبووه‌.





وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل

ئه‌م بابه‌ته 12433 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌