له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو میدیاكانی دنیا به‌شێوه‌یه‌ك باسیان له ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا كردووه كه گه‌نجانی تا ئاستێك له‌خۆبایی كردووه، له‌وه‌ی ئه‌وان له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كه پارێزراون و ته‌نیا مه‌ترسییه بۆ سه‌ر به‌ساڵاچووان، ئه‌مه‌ش رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی دێنێته ده‌نگ.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی بڵاوی كرده‌وه، ته‌نیا كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن تووشی ڤایرۆسه‌كه نابن، به‌ڵكو گه‌نجان و ته‌نانه‌ت مێرمنداڵانیش نه‌ك مه‌ترسی تووشبوون به كۆرۆنایان لێ ده‌كرێ، بگره تووشی مه‌رگیشیان ده‌كات.
دكتۆر تێدروس ئادانۆم گبریسوس سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی گه‌نجانی كرد، پێی گوتن له كۆرۆنا پارێزراو نین و ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌وانه‌یه بۆ چه‌ندان هه‌فته بتانخاته سه‌ر جێ و ته‌نانه‌ت بشتانكوژێت، بۆیه ده‌بێ زۆر وریا بن و گوێ به رێنوێنییه‌كان بده‌ن، ئه‌گه‌رنا ده‌بنه هۆی مردنی كه‌سانی تریش.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، رێژه‌ی مردن له‌و كه‌سانه به‌رزتره كه ته‌مه‌نیان سه‌رووی 65 ساڵه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و واتایه نییه گه‌نجان ناكوژێت. بچووكه‌كان ئه‌گه‌ر به‌رگرییان له به‌ته‌مه‌نه‌كان زیاتریش بێ، ئه‌وا هۆكارن بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه.
1% له تووشبووانی چین به كۆرۆنا كه ته‌مه‌نیان خوارووی 50 ساڵه
رادیۆ فه‌ردا له زاری رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزیش بڵاوی كرده‌وه، 1% له تووشبووانی چین به كۆرۆنا كه ته‌مه‌نیان خوارووی 50 ساڵه گیانیان له ده‌ست داوه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زووتر له وڵاتانی تر رێوشوێنی توندی به‌رانبه‌ر كۆرۆنا گرته‌به‌ر، بۆیه رێژه‌كه له كوردستان نزمه و ژماره‌كه گه‌یشتووه‌ته 54 كه‌س كه یه‌كێكیان گیانی له ده‌ست داوه و13ی تر چاك بوونه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش به‌رده‌وام خه‌ڵك هوشیار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی له ماڵه‌كانیان ده‌رنه‌چن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له رووی چاره‌سه‌ركردن و چاودێری دۆخه‌كه له كۆنترۆڵیاندا بێت.
كۆی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له دنیادا سه‌رووی 300 هه‌زار كه‌سه. له چین زۆرترین حاڵه‌ت تۆمار كراوه و دۆخه‌كه‌ی كۆنترۆڵ كردووه. ئیتاڵا و ئه‌مه‌ریكاش له پله‌كانی تر دێن كه رێژه‌كه تیاندا به خێرایی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.