خاتوونه گۆرانیبێژێكی بۆڵیوود له هیندستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێ و رای ده‌گه‌یه‌نێ، به‌هۆی تووشبوونی به‌و ڤایرۆسه، ئێسته چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێ و كه‌ره‌نتینه كراوه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كانیكا كاپوور كه له بواری گۆرانیدا به ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری دنیای بۆڵیوود دێته ژمار، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، بۆ ئه‌وه‌ش خۆی له تۆڕی ئینستاگرامدا رای گه‌یاندووه، خۆی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێ و خێزانه‌كه‌شی كه‌ره‌نتینه كراون.
له‌وباره‌یه‌وه كانیكا كاپوور نووسیویه‌تی، ماوه‌ی چوار رۆژ بوو تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزا بوو، كاتێك چووه بۆ پشكنین، ده‌ركه‌وتووه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه. بۆیه نه‌ك هه‌ر خۆی كه ئێسته چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێ، بگره سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی كه‌ره‌نتینه كراون.
كانیكا كاپوور له ساڵی 1978 له دایك بووه
كانیكا كاپوور كه خاتوونه گۆرانیبێژێكی هیندستانه و له دنیای بۆڵیووددا به ئه‌ستێره هه‌ژمار ده‌كرێ، له ساڵی 1978 له دایك بووه، یه‌كیكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ده‌نگی له چه‌ندان فیلمی سینه‌ماییدا ده‌بیسترێ و ده‌یان گۆرانیی بۆ فیلمه‌كانی بۆڵیوود تۆمار كردووه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا به فراوانی دنیای گرتووه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له ته‌واوی دنیادا تووش بوون، بریتییه له سه‌رووی 308 هه‌زار كه‌س كه زیاتر له 13 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و نزیكه‌ی 96 هه‌زار كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.