زانا مه‌لا خالید ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی كوردستان رای گه‌یاند، ئه‌و ده‌رمانه‌ی ده‌گوترێ هی نه‌خۆشی مه‌لاریایه و بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به كار ده‌هێنرێ له كوردستان تاقیكرایه‌وه و چه‌ند حاڵه‌تێكی كۆرۆنای پێ چاكبووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ی ئایار، زانا مه‌لا خالید ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، وا بڵاوكرایه‌وه كه ده‌رمانی دژه مه‌لاریا (hydroxychloroquine ) وه‌ك چاره‌سه‌ری بۆ تووشبووانی كۆڕۆنا COVID-19 به‌كاردێت و چه‌ند وڵاتێكیش بۆ حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا به‌كاریان هێناوه و سه‌ركه‌وتووبوون.
كوردستان پێش زۆرێك له وڵاتان ئه‌و جۆره ده‌رمانه‌ى به‌كارهێناوه و سه‌ركه‌وتوو بووه
" بۆ به‌رچاو ڕوونی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له دوای تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوونی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، له ژێر ڕێنوێنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به پشت به‌ستن به بنه‌ما چارهسهرسازییهكان ئه‌م جۆری ده‌رمانه و ژماره‌یه‌ك ده‌رمانی تر وه‌ك كۆرسی چاره‌سه‌ری به تووشبووان له‌هه‌رێمی كوردستان دراوه و به‌شێكی تووشبووان به‌ته‌واوه‌تی چاكبوونه‌ته‌وه و به‌شێكیشیان له ژێر چارسه‌ر و چاودێری پزیشكین"زانا مەلا خالید وا دەڵێ.
ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه كه له هه‌رێمی كوردستان جگه له قۆناغی خۆپارێزی كه پێشه‌نگ بووین، له قۆناغی چارهسهرسازیش دا له دووی ئاداره‌وه پێش زۆرێك له وڵاتانی پێشكه‌وتوو ئه‌م جۆری ده‌رمانه‌ی بۆ تووشبووانی به‌كارهێناوه.
له هه‌رێمی كوردستان حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا له هه‌ڵكشانه و تا ئێسته زیاتر له 54 حاڵه‌ت تۆمار كراوه و 13 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و یه‌ك مردوویش هه‌یه.