سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆرسه‌ی وڵاتانی جیهانی تووشی زیانی گه‌وره كردووه، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه به‌های رۆبلی ڕووسی و پشكه‌كان له بۆرسه‌ی مۆسكۆ ڕوو له به‌رزبوونه‌وه.
ماڵپه‌ڕی ڕووسیا توده‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه به‌های پشك و نرخی ڕۆبڵی ڕووسی به ڕێژه‌ی 2% به‌رزبووه‌ته‌وه، به به‌راورد به نرخی دۆلار و یۆرۆ، كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی
رۆبڵ له پێنجشه‌مه‌وه ده‌ستی پێكردووه و بۆ ئه‌مڕۆ ڕێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی گه‌یشتووه‌ته 2.13% هاوكات به‌های پشكه‌كانی بۆڕسه‌ی مۆسكۆیش بۆ دوو هه‌زار و 157 خاڵ له ڕیزبه‌ندی بۆرسه‌كانی جیهان به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌مه جیهانی تووشی شۆك كردووه، هه‌موو دراو و بۆرسه‌یه‌ك ڕوو له هه‌ره‌سه و له مۆسكۆ ڕوو له گه‌شه‌یه!
ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ڕۆبڵ و بۆڕسه‌ی مۆسكۆ له كاتێكدایه له دوای په‌لاماری ڕووسیا بۆ سه‌ر دوورگه‌ی كرێمای ئۆكراین، وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا گه‌مارۆی توندیان له‌سه‌ر ڕووسیا سه‌پاند، به‌وهۆیه‌وه نرخی ڕۆبڵ دابه‌زینی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و ڕووسیا تووشی زیانێكی یه‌كجار زۆر بووه‌وه.
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و كه‌مبوونی حاڵه‌ته‌كانی له ڕووسیا، پێشبینی ده‌كرێ نرخی ڕۆبڵی ڕووسی به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆر زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت.