به‌كر تاماس به‌رپرسی شوورای هێڵی گۆڕانكاری كه له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی جیا بوونه‌ته‌وه، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی تایبه‌ت به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و رابه‌ری ئێسته‌ی بزووتنه‌وه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی به‌ره‌و وێرانه بردووه و كردوویه‌تی به كۆمپانیا.
بۆچی بڕیارتان دا له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی جیا ببنه‌وه و هێڵی گۆڕانكاری دروست بكه‌ن؟
پێمان باشبوو له‌سه‌ر رێچكه و رێبازی زانایانی ناو بزووتنه‌وه كه له رابردوو دانراوه به‌رده‌وام بین، به‌ڵام بزووتنه‌وه له‌ڕووی ئیداری و سیاسی و جه‌ماوه‌ری له كاری خۆی لای داوه، هه‌رچه‌نده زۆر هه‌وڵمان دا به‌و شێوه‌یه نه‌بێت، به‌ڵام چاره‌سه‌ر نه‌كرا، بۆیه بڕیارمان دا هێڵی گۆڕانكاری جیا بكه‌ینه‌وه كه له‌و كه‌سانه پێكدێت له كاری ئێسته‌ی بزووتنه‌وه نیگه‌رانن.
به‌ڵام له كۆتایی ساڵی 2018 بڕیارتان دا واز له بزووتنه‌وه بێنن، دواتر گفتوگۆ له نێوانتان دروست بوو و رۆیشتنه‌وه ناوی، دواتر به فه‌رمی هێڵی گۆڕانكاری دروست بوو، له‌و ماوه‌ی گفتوگۆیه‌دا هیچ گۆڕانكاری رووی نه‌دا وا جیا بوونه‌وه؟
له دوای كۆنگره‌ی هه‌شتی ساڵی 2012 كه مامۆستا سدیق عه‌بدولعه‌زیز له رابه‌ری لابرا و عیرفان عه‌بدولعه‌زیز هاته شوێنی، بزووتنه‌وه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی جاران نه‌ما و له ماوه‌ی ئه‌و هه‌شت ساڵه‌دا خه‌ریكی بێنه و به‌رده یووین، له‌وكاته‌وه جڵه‌وی بزووتنه‌وه له‌لایه‌ن رابه‌ری ئێسته‌وه كرا‌و و ململانێ دروست بووه و له سكه‌ی خۆی لای داوه، ئێمه‌یش به پۆستی خۆمان له ناو بزووتنه‌وه به‌رده‌وام بووین تا ئه‌وكاته‌ی هێڵه‌كه‌مان جیا كرده‌وه.
كه‌واته ئێوه كێشه‌تان له‌گه‌ڵ عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز هه‌بوو؟
نا كێشه‌مان له‌گه‌ڵ تاك نییه، كێشه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردن هه‌یه، له رابه‌ری گشتییه‌وه تا سه‌ركردایه‌تی كاره‌كان رێڕه‌وی كۆمپانیای وه‌رگرتووه و له رێچكه‌ی حزب ده‌رچوون.
ئێوه كه زانیتان له دوای كۆنگره‌ی ساڵی 2012 بزووتنه‌وه به‌ره‌و دۆخێكی خراپ و كۆمپانیایی ده‌ڕوات، بۆ له كۆنگره‌ی 2016 دووباره عیرفان عه‌لی عهبدولعهزیزتان هه‌ڵبژارده‌وه؟
به‌داخه‌وه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر به ئیداری بووایه، كاك عیرفان نه‌ده‌هاته هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام باڵباڵێن دروست بوو و هاتنه ناو كۆنگره، نه‌ده‌كرا كۆنگره‌كه‌یش جێبێڵین، كارێكمان كرد دوژمن پێمان پێنه‌كه‌نێت و ناچار به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بووین بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ.
ئێسته ده‌تانه‌وێ چۆن كاری سیاسی بكه‌ن، وه‌ك حزبێكی سه‌ربه‌خۆ یان وه‌ك به‌شه ناڕازییه‌كه‌ی بزووتنه‌وه؟
ئێمه بیرمان له دروستكردنی حزبی نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌زموونی تاڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌نسارلئیسلام له‌به‌رچاون كه هیچ له دۆخی بزووتنه‌وه‌ی نه‌گۆڕی، نه‌مانویست ئه‌وه دووباره بكه‌ینه‌وه، بیرمان كرده‌وه بزووتنه‌وه له‌و نادادی و بێسه‌روبه‌رییه رزگار بكه‌ین.
به لایه‌نه‌كانی ترتان راگه‌یاندووه كه ئێوه به نه‌فه‌سێكی تره‌وه له‌ناو بزووتنه‌وه كاری سیاسی ده‌كه‌ن؟
به ناوی هێڵی گۆڕانكاری سه‌ردانی به‌شی زۆری حزبه‌كانمان كردووه، له‌گه‌ڵ سه‌ردانی كونسوڵگه و شوێنه‌كان، ئه‌گه‌ر پرسێكی سیاسی له كوردستان بێته پێشه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو حزبه‌كان بكرێت، ئێمه به‌ناوی هێڵی گۆڕانكاری به‌شداری ده‌كه‌ین، له داهاتوودا سه‌ردانی ئێران و به‌غدایش ده‌كه‌ین.
كه‌واته كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌ناو بزووتنه‌وه‌دا ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست؟
به‌ڵێ.
بزووتنه‌وه كۆنگره‌ی له پێشه و ئه‌مساڵ ئه‌نجامی ده‌دات، به‌شداری ده‌كه‌ن؟
نه‌خێر، هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێش ئه‌وان كۆنفرانس بكه‌ین و شه‌رعییه‌ت به خۆمان بده‌ین، ده‌مانه‌وێ ئه‌وانه‌ی له‌ناو بزووتنه‌وه‌ن بێنه لای هێڵی گۆڕانكاری.
ده‌گوترێ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه هێڵی گۆڕانكارییان دروست كردووه و جیا بوونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش له‌ناو خۆیاندا كێشه‌یان هه‌یه و رێكناكه‌ون، راسته؟
ئه‌مه راست نییه، ئێمه به یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ین و هیچ گرفتێك له نێوانماندا نییه.
ئه‌گه‌ر سبه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت، هی پارێزگاكان یان هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی تر، چۆن به‌شداری ده‌كه‌ن؟
پێشتر ئاماده‌سازیمان كرد كه بڕیار بوو هه‌ڵبژاردنی پارێزگا بكرێت، ناومان ئاراسته‌ی پارێزگار كرد وه‌ك كاندید، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان به‌ڕێوه نه‌چوو، كاندیدمان به ناوی هێڵی گۆڕانكاری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌بێت.
ئایا دوای بڕیاری جیابوونه‌وه و دروستكردنی هێڵی گۆڕانكاری، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی داوای گفتوگۆی له ئێوه كردووه؟
به‌ڵێ داوای گفتوگۆیان كرد، ئێمه كۆمه‌ڵێك خاڵمان پێ داون بۆ گۆڕانكاری، به‌ڵام هیچیان جێبه‌جێ نه‌كرد، ئه‌وه‌ی ئێمه داكۆكی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی ئێسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه و هه‌مووی له‌ژێر ده‌ستی كه‌سێكدایه، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش ناكرێت و پێڕه‌وی بزووتنه‌وه هیچ بنه‌مای نییه و وه‌ك لاستیك ده‌كشێت.
بزووتنه‌وه له سه‌رده‌می سدیق عه‌بدولعه‌زیز دوو كورسیی په‌رله‌مانی هه‌بوو، دوای هاتنی رابه‌ری ئێسته‌ی بزووتنه‌وه ژماره‌ی كورسییه‌كانی بوو به یه‌ك كورسی و ئه‌و خوله‌ی ئێسته‌یش هیچ كورسییه‌كی نییه، ئه‌وه‌تا بوون به دوو باڵیش، ئایا به‌شی كورسی ماوه كه ئێوه بتانه‌وێ به ده‌ستی بێنن؟
ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌گوزه‌رێت زیاتر كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌وری كاریگه‌ریان هه‌یه له په‌یداكردنی ده‌نگ، ئێمه كارمان كردووه كه‌سایه‌تی و كه‌سی باش بكه‌ین به كاندید بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌و كاندیدانه‌ی رابردووی بزووتنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن خستنیه ڕوو كه‌سی ئاسایی بوون و ته‌نانه‌ت بزووتنهوهكانیش ده‌نگیان پێ نه‌داون.
ئه‌ی كێ هاوكاری داراییتان ده‌كات، دانانی باره‌گا و خهرجییهكانتان چۆن به‌ڕێوه ده‌برێت؟
ئه‌وانه‌ی هێڵی گۆڕانكارییان دروست كردووه مووچه‌خۆرن، مانگانه ئابوونه كۆ ده‌كه‌ینه‌وه و خه‌رجییه‌كانی خۆمان دابین ده‌كه‌ین.
ته‌نیا له چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ راكێشانی ئه‌ندام یان كه‌سی ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌یش راده‌كێشن؟
نه‌خێر ته‌نیا له چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه كار ناكه‌ین، هه‌وڵ بۆ راكێشانی زۆرترین كه‌س ده‌ده‌ین بۆ ناو هێڵی گۆڕانكاری له ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه.
بۆچی ناڕازی بوون له‌وه‌ی بزووتنه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كرد؟
بزووتنه‌وه هیچ چاره‌سه‌رێكی نه‌بوو، قورسایی ئه‌وه‌ی نه‌بوو بچێته ناو جه‌ماوه‌ر، ناچار له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی دابه‌زی، ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوویش نه‌بووایه، بزووتنه‌وه بچێته لای هه‌ر لایه‌نێكی تر جه‌ماوه‌ری نییه و ده‌نگ ناهێنێت.
پێش دوو ساڵ رابه‌ری ئێسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بڕیاری ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك كه‌سی له‌ناو بزووتنه‌وه دا، یه‌كێك له‌وان خۆت بووی كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بووی، ئایا ئه‌مه بووه هۆی جیاكردنه‌وه‌ی هێڵی گۆڕانكاری؟
راستییه‌كه‌ی كاری سیاسیی ئێمه بوو فشاری بۆ رابه‌ری ئێسته‌ی بزووتنه‌وه هێنا كه بڕیاری ده‌ركردنی من و ژماره‌یه‌كی تر بدات، كۆنگره بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌یه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی بزووتنه‌وه كۆنگره‌ی كردووه، هه‌مووی پاشقولدان و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه له ئه‌ندامان و سه‌ركرده‌كان.
له ئاستی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه‌ستان به‌نهێنی له‌گه‌ڵدایه؟
به‌ڵێ ژماره‌یه‌ك له ئاستی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی به‌نهێنی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دان و پێوه‌ندییان پێوه كردووین، به‌ڵام جارێك به ئاشكرا رایان نه‌گه‌یاندووه.
پاشخان
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك زانای ئاینی دروست بوو، دوای مردنی عوسمان عه‌بدولعه‌زیز یه‌كه‌م رابه‌ری بزووتنه‌وه، له‌وكاته‌وه تا ئێسته ته‌واوی ئه‌و كۆنگرانه‌ی بزووتنه‌وه به‌ستوونی، تووشی كێشه و ئینشیقاق و دووله‌تبوون بووه. سه‌ره‌تا جیابوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و دواتر ئه‌نساروئیسلام. له كۆنگره‌كانی رابردوو كێشه ناوخۆییه‌كانی زیاتر بوون و ئێسته‌یش هێڵی گۆڕانكاری دروست بووه.
ناوی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌ناو بزووتنه‌وه جیا بوونه‌ته‌وه و هێڵی گۆڕانكارییان دروست كردووه، ئه‌مانه‌ن:
به‌كر تاماس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
موحسین محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
محه‌مه‌د ئه‌مین ئاشوور ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
كامیل مه‌حموود ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
ئه‌حمه‌د وه‌رتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
سه‌رباز خۆشناو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی
ئیبراهیم ره‌شید ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
عه‌بدولغه‌فوور چه‌مچه‌ماڵی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی
ئارام كه‌مال ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی
مامۆستا وریا چه‌مچه‌ماڵی ئه‌ندامی سه‌كردایه‌تی
وشه/دیمانه‌ی هۆشیار عه‌لی