خێزانی ئەو مامۆستا ئاینییەی لە سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لە دەست دا ئاشكرای دەكەن، هەڵدانەوەی گۆڕەكەی دوورە لە راستییەوە.
بە هەموو شێوەیەك راست نییە و ڕەتی دەكەینەوە
لە روونكردنەوەیەكی خێزانی مامۆستا ئاینییەكەی سلێمانی كە بەكۆرۆنا گیانی لە دەست دا هاتووە، گوایە گۆڕی مامۆستا هەڵدراوەتەوە و شۆراوە و دووبارە كراوەتەوە گۆڕەكەی، ئەمە بە هەموو شێوەیەك راست نییە و ڕەتی دەكەینەوە.
لە ڕوونكردنەوەكەدا نووسراوە، ئەو هەواڵە ناڕاستە كە لە هەندێ سایت و ماڵپەڕ بڵاو كراوەتەوە، ئەو تۆمەتانە رەت دەكەینەوە.
ماوەی دوو ڕۆژە لە سۆشیال میدیا دەنگۆی هەڵدانەوەی گۆڕی مەلا ئاینییەكەی سلێمانی بڵاو بووەتەوە گوایە خێزان و كەسە نزیكەكانی گۆڕەكەیان هەڵداوەتەوە و شووشتوویانە، دواتر نوێژی بە كۆمەڵیان لەسەر كردووە و لە گۆڕیان ناوەتەوە.
ئەو مامۆستا ئاینییە یەكەمین كەس بوو لە هەرێمی كوردستان کە بە كۆرۆنا گیانی لە دەست دا، دوای پشكنینی كەسە نزیكەكانی، دەركەوت ژمارەیەكی لەو كەسانە ڤایرۆسەكەیان گرتووە.
ئێستە لە هەرێمی كوردستان 76 تووشبوو بە كۆرۆنا تۆمار كراوە و 13 كەس چاك بوونەتەوە و كەسێكیش گیانی لە دەست داوە کە ئەو مامۆستا ئاینییە بوو.