بازاری نه‌وت زۆر سسته و له ژێر كاریگه‌ریی كۆرۆنا و خاوبوونه‌وه‌ی چه‌رخی پیشه‌سازی دنیا له لایه‌ك و ئه‌و جه‌نگه نه‌وتییه‌ی سعوودیه دژی رووسیا رای گه‌یاندووه، به نرخێكی زۆر كه‌م ده‌فرۆشرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ی ئاداری 2020 هه‌فته‌یه‌كی نوێ له بازاڕی بۆرسه كرایه‌وه و له چه‌ند سه‌عاتی رابردووش‌دا نرخی نه‌وت كه‌مێكی تر دابه‌زیوه. له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو نرخه‌كه‌ی له سه‌رووی 27 دۆلار داخرابوو، به‌ڵام به‌گوێره‌ی
livechart ئێسته به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 26 دۆلار و 37 سه‌نت ده‌فرۆشرێت. نه‌وتی ئه‌مه‌ریكیش زیاتر دابه‌زی و له سه‌رووی 22 دۆلار ده‌فرۆشرێت.
كۆرۆنا رۆژ به رۆژ زیاتر له جاران بازاڕه‌كانی دنیا ده‌خاته ژێر كاریگه‌ری خۆی و به‌هۆی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی وڵاتان دژی كۆرۆنا به هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ ده‌یگرنه‌به‌ر، كارگه‌كان یه‌ك له دوای یه‌كتر ده‌وه‌ستن و داخوازی له‌سه‌ر نه‌وتیش كه‌م ده‌بێت.
هاوكات رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشووی ئۆپێك كه كۆتایی ساڵی رابردوو واژوویان كردبوو، له كۆتایی ئه‌م مانگه ته‌واو ده‌بێت و هه‌ریه‌ك له رووسیا و سعوودیه‌ش كه‌وتوونه‌ته ململانێی یه‌كتر و به خستنه‌ڕووی زیاتری نه‌وت بازاڕه‌كه‌یان شێواندووه.
ئه‌و ململانێیه وای كرد نرخی نه‌وت له ماوه‌ی كه‌متر له 10 رۆژ له 45 دۆلاره‌وه بۆ خواروووی 25 دۆلار دابه‌زێت.
تا ماوه‌یه‌كی تر ره‌وتی دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت.
جۆزێف مه‌ك مۆنگیل لێكۆڵه‌ری بازاڕی نه‌وت له دامه‌زراوه‌ی هێجی پۆتۆماك گوتوویه‌تی تا ماوه‌یه‌كی تر ره‌وتی دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر سعوودیه و رووسیا له كه‌لی شه‌یتان دابه‌زن و به هاوكاری ئۆپێك ده‌ست به دانوستان و ده‌ركردنی بڕیاری گونجاو له‌سه‌ر نه‌وت بده‌ن، پێشبینی ده‌كرێ بتوانن نرخه‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه.
كێشه سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه خستنه‌ڕوو زۆره و كڕیار كه‌مه، ده‌بێ خستنه‌ڕوو كه‌م بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت چیتر دانه‌به‌زێت.