ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له كوردستان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ له هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی به دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك كرد.
رۆژانە لە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بەردەوام دەبین تا هاتوچۆ ئاسایی دەبێتەوە
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ی ئادار، سۆران خه‌له‌ف به‌رپرسی نووسینگه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ستمان كردووه به دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌سه‌ر ئه‌و ماڵانه‌ی پێویستیان به خۆراكه و پێوه‌ندییان به هێڵی گه‌رمی ده‌زگاوه كردووه به ژماره (07501035003)، ئه‌و ژماره‌یه تایبه‌ته به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌نگاوی یه‌كه‌می دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك له ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته 100 خێزان ده‌گرێته‌وه و به‌یانی بۆ شاره‌دێكانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سه‌به‌ته‌ی خۆراك دابه‌ش ده‌كه‌ین كه ئه‌ویش 150 سه‌به‌ته‌ی خۆراكی تر ده‌بێت.
"هاووڵاتییانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و شاره‌دێكانی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕۆژانه دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ئه‌وكاته‌ی ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌رده‌وام بێت". سۆران خه‌له‌ف وای گوت.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی دووپاتی ده‌كاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه ته‌نیا یه‌ك ژماره‌ی هێڵی گه‌رمی بۆ دانراوه و داواكارییه‌كه‌ش زۆره و لۆدی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و ژماره‌یه، دوێنی ناونووسین ده‌ستی پێ كرد و 150 ناو تۆمار كراوه هه‌ر خێزانێك فۆرمی بۆ پڕ ده‌كرێته‌وه دوو خوله‌كی پێ ده‌چێت، له‌به‌ر زۆری داواكاری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگا قسه‌مان كردووه، ژماره‌یه‌كی تریش بڵاو بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له رێیه‌وه هاووڵاتییان پێوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن.
سۆران خه‌له‌ف ئاماژه‌ی دا، به‌پێی ڕێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئه‌وه‌ی هیچ قه‌ره‌باڵغییه‌ك دروست نه‌بێت، خۆمان سه‌به‌ته‌ی خواردن ده‌به‌ینه ماڵه‌كان.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ