ڤایرۆسی كۆرۆنا چووه‌ته جه‌سته‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا و رۆژانه به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت، كه‌چی هونه‌رمه‌ند ئه‌حلامی ئیماراتی، نوێترین كلیپی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌یكاته دیاریی هه‌وادارانی و دایكی ئیمارات.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، له‌م قۆناغه‌دا كه دنیا سه‌رقاڵی كۆرۆنایه و وڵاتان ده‌یانه‌وێ چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه، كه‌چی خاتوونه گۆرانبێژی ئیماراتی ئه‌حلام گۆرانییه‌كی نوێی كلیپ كردووه و له یوتوب بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌م گۆرانییه‌م ده‌كه‌مه دیاری بۆ "دایكی ئیمارات" كه شێخ فاتیمه كچی موباره‌كه
ئه‌و گۆرانییه‌ی ئه‌حلام به‌ناوی "دایكی ئیمارات"ه، له تێكستی سه‌عید كوڕی دری فه‌لاحییه و میلۆدیی فایز سه‌عیده. دابه‌شكردنی موزیكی ئه‌و گۆرانییه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند زه‌ید عادله‌وه كاری بۆ كراوه.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه ئه‌حلام ئه‌و گۆرانییه‌ی بۆ دایكی ئیمارات دیاری كردووه، بۆیه نووسیویه‌تی "ئه‌م گۆرانییه‌م ده‌كه‌مه دیاری بۆ "دایكی ئیمارات" كه شێخ فاتیمه كچی موباره‌كه".
ئه‌حلام كه له دنیای گۆرانیی عه‌ره‌بیدا نازناوی "شاژن"ی وه‌رگرتووه، له ساڵی 1968 له ئیمارات له دایك بووه، به یه‌كێك له‌و گۆرانیبێژه ناودارانه هه‌ژمار ده‌كرێ كه زۆرترین چالاكیی هونه‌ریی هه‌یه. جیا له ئه‌لبوومه‌كانی، خاوه‌نی ده‌یان گۆرانیی سینگڵه و ده‌یان خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه.