ئه‌نجامی پشكنینی وینستاین، ده‌رهێنه‌ره ناوداره‌كه‌ی هۆڵیوود له گرتووخانه‌ی نیویۆرك گه‌ڕایه‌وه و ده‌ركه‌وت تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
ژمارەیەک کارمەندی گرتووخانەکەیس خرانە کەرەنتینەوە
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ی ئادار، ئاژانسی هه‌واڵی
بی بی سی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هارڤی وینستاین ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی هۆڵیوود كه به‌هۆی ده‌ستدرێژی سێكسی سزای گرتنی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، له گرتووخانه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
وینستاین دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر به تاوانی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ده‌یان ژن له دادگای نیویۆرك سزای گرتنی بۆ ده‌رچوو و دوای تێكچوونی باری ته‌ندروستی، رۆژی یه‌كشه‌م گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه.
بی بی سی ئاشكرای كردووه، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی هارڤی وینستاین ده‌رچووه و تێیدا ده‌ركه‌وتووه كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی گرتووخانه‌كه كه له‌گه‌ڵ هارڤی وینستاین پێوه‌ندییان هه‌بووه، گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌ره‌نتینه و پشكنینی كۆرۆنایان بۆ كراوه.
هارڤی وینستاین ساڵی 1952 له شاری نیویۆرك سیتی ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه و به یه‌ك له ده‌رهێنه‌ره هه‌ره به‌تواناكانی هۆڵیوود ناسراوه و خاوه‌نی كۆمپانیای میراماكسه.
24ی شوباتی ئه‌مساڵ دادگای نیویۆرك به تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر دوو ژن سزای گرتنی به‌سه‌ردا سه‌پاند، هه‌رچه‌ند زیاتر له 80 ژن سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كردبوو و كه‌مپینی "منیش" یه‌ك له‌و كه‌مپینانه بوو كه دژی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره به‌ڕێ خرابوو، به‌ڵام دادگای نیویۆرك ته‌نیا پێنج له‌و سكاڵایانه‌ی وه‌رگرت و له كۆی ئه‌و سكاڵایانه‌ش ته‌نیا دوو سكاڵاكار توانیان تۆمه‌ته‌كانیان بسه‌لمێنن.