رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان له تێكڕای رێژه‌ی دنیا به‌رزتره و رێژه‌ی مردنیش زۆر نزمه.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه له هه‌رێمی كوردستان 76 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه له‌و ژماره‌یه 22 كه‌سیان چاك بوونه‌ته‌وه و یه‌ك كه‌سیش گیانی له ده‌ست داوه.
به‌وپێیه ژماره‌ی كه‌یسه ئه‌كتیڤه‌كانی كوردستان كه پێویستیان به چاودێری هه‌یه 53 حاڵه‌ته. رێژه‌ی مردن له كوردستان 1.3% و رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ش 28.9%ه.
ئه‌مه له كاتێكدایه رێژه‌ی مردن له دنیادا 4.38% و رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ش 28.7%یه. كۆی ژماره‌ی تووشبووان له دنیادا گه‌یشتووه‌ته 349 هه‌زار و 189 كه‌س كه له‌م ژماره‌یه 15 هه‌زار و 298 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 100 هه‌زار و 338 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
له ئیتالیا رێژه‌ی مردن 9.2% و رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ش 11.8%یه
له‌م رووه‌وه ئیتالیا دۆخه‌كه‌ی زۆر خراپه و رێژه‌ی مردن تێیدا به‌رز و رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ش نزمه، له ئیتالیا رێژه‌ی مردن 9.2% و رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ش 11.8%یه. به‌گوێره‌ی
worldometers له‌و وڵاته سه‌رووی 59 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون كه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار و 500 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و سه‌رووی حه‌وت هه‌زار كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
ئه‌ڵمانیا له‌و وڵاتانه‌یه كه رێژه‌ی مردن به هۆی كۆرۆنا تێیدا زۆر نزمه و ده‌گاته 0.4%، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ش زۆر نزمه و 1%یه. له‌و وڵاته سه‌رووی 26 هه‌زار كه‌س تووش بوون كه 111 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 266 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.