پیاوێك له تایوان به‌هۆی پێڕه‌ونه‌كردنی رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا، به پێبژاردنی 33 هه‌زار دۆلار سزا درا و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌یش ده‌ڵێ، ئه‌و كه‌سه مه‌ترسی بۆ گیانی هاووڵاتییان دروست كردووه.
پۆلیسی تایوان لە یانەیەکی شەوانە گرتیان
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ی ئادار، ئاژانسی هه‌واڵی
بی بی سی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و پیاوه له چین گه‌ڕاوه‌ته‌وه تایوان و ده‌بوو بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له كه‌ره‌نتینه بمابایه‌ته‌وه، به‌ڵام پۆلیس له یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌دا بینیویانه و ده‌ستبه‌جێ گرتوویانه.
پۆلیسی تایوان هۆی گرتنه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه ئاسایشی ته‌ندروستی تایوانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و بووه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی هاووڵاتییان.
دوای گرتنی هاووڵاتییه‌كه، به پێبژاردنی 33 هه‌زار دۆلار سزا دراوه و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ كه‌ره‌نتینه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ده‌بێ 28 رۆژ له كه‌ره‌نتینه‌دا بمێنێته‌وه.
تایوان رێوشوێنی زۆر توندی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا گرتووه‌ته‌به‌ر و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته‌یش به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی له كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه رێزی لێ نراوه.
به‌پێی ئاماری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایوان، تا ئێسته له‌و وڵاته 195 هاووڵاتی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و دوو كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.