پۆلیسى شارى هەولێر ڕاى گهیاندووه، کەسێکی بەتۆمەتی دزینی پێنج ئۆتۆمبێڵ گرتووه كه ماوهى چوار ساڵه فهرمانى گرتنى ههبووه.
کەسێکی بەتۆمەتی دزینی پێنج ئۆتۆمبێڵ گرتووه
ئهمڕۆ دووشهم 23ى ئادار، له ئاگادارییهك كه وێنهیهكى بۆ "وشه" ناردووه، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گرتنى تۆمەتبارێکی ڕاگەیاندووه کە لە ساڵی 2016 ەوە فەرمانی گرتنى بۆ دەرچووە.
پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیاندراوهكهدا ئاماژەى بهوه كردووه، کە تیمەكانی پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکیان گرتووه بە ناوی (ح.م.ح) کە لە ساڵی 2016 ەوە هەڵسابوو بە دزینی پێنج ئۆتۆمبێڵ.
لە ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی هەولێر ئەوەیش خراوەتەڕوو، کە تۆمەتبارەکە بهپێى فەرمانی گرتن بە پێی ماددەی 446 لە یاساى سزادانى عێراقى گیراوه.