چەندان وێنەی راستەقینەی كۆرۆنا بڵاو دەكرێتەوە

:: PM:05:41:23/03/2020 ‌
مامۆستایەكی كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی هەولێری پزیشكی رای دەگەیەنێ، پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە هەوڵی چاودێریكردنی ڕەوشی تووشبووان و پێدانی چارەسەرێك كە لە ئاست توندی ئەم پەتایە كەم بكاتەوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنــای لە كانونی یەكەمی 2019 لە چینەوە سەری هەڵداو دواتر هەموو وڵاتانی دنیای گرتەوە و هەزار كەس بوونەتە قوربانی هەرێمی كوردستان بەشێكی لەو پەتایە بەركەوتووە لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە سەرەتا لە وڵاتانی دراوسێ و هەروەهــا لە ئەنجامی هاتنەوەی هاونیشتمانیانی كوردستان لەو وڵاتانەی كە بە شێوەیەكی بەربڵاو تووشبوانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای تێدا تۆمار كراوە گەیشتە ئێرەیش.

د.تۆڵە فەرەج: پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە هەوڵی چاودێریكردنی ڕەوشی تووشبووان و پێدانی چارەسەرێك كە لە ئاست توندی ئەم پەتایە كەم بكاتەوە
د.تۆڵە فەرەج مامۆستای كۆلێژی پزیشكی زانكۆی هەولێری پزیشكی بۆ "وشە" گوتی، پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە هەوڵی چاودێریكردنی ڕەوشی تووشبووان و پێدانی چارەسەرێك كە لە ئاست توندی ئەم پەتایە كەم بكاتەوە، لە كاتێكدا هێشتا هیچ چارەسەرێكی نییە.

روونیشی كردەوە، توێژەران و زانستخوازان لە سەرانسەری دنیا بەردەوامن لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەم كێشە تەندروستیە  و چەندین وێنەی ئەم ڤایرۆسەیان دەست كەوتووە، وێنەكان لە ماڵپەری (NIH)ی ئەمەریكی بڵاوكراوەتەوە كە لە ڕێگەی ئەنیستیتیوتی نیشتمانی زیندەوەرە وردبینەكان كاری لەسەر كراوە لە ڕێگەی بەكارهێنانی مایكرۆسكۆپی تایبەتی كاركردوو بە شەپۆلی ئەلیكترۆنی لە نمونەی تاقیگەی كەسانی توشبوو بەم ڤایرۆسە وەرگیراوە.


















وشە - سه‌رخێڵ هاشم

ئه‌م بابه‌ته 3289 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌