پێوەندیی كۆرۆنا و دووگیانبوون

:: PM:08:54:23/03/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زەنگی مەترسی لە تەواوی بوارەكانی ژیانی مرۆڤ لێ دا، بەتایبەتی بوارە مرۆییەكان لەوانەیش وەچەخستنەوە و دووگیانبوون، كاتێك شارەزایان وریاییان دا لە دووگیانبوون لە سەردەمی كۆرۆنادا.
شارەزایان: لە دووگیانبوون دوور بكەونەوە
ئەگەرچی تا ئێستە مەترسیداریی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سەر ژنی دووگیان كۆرپەلەكەی نەسەلمێنراوە، بەڵام چەند هۆكارێك وایان كرد كە شارەزایانی تەندروستی وریایی بدەنە ژنان لە ئەگەری دووگیانبوونیان لەو ساتەدا، یەكەم هۆكار دابەزینی ئاستی چاودێریكردنی تەندروستی بە گشتی بەهۆی سەرقاڵبوونی نەخۆشخانەكان بە مامەڵەكردن لەگەڵ تووشبووان بە كۆرۆنا كە رۆژ دوای رۆژ بەرەو هەڵكشانە.

دووەم هۆكار كەمی زانیارییەكانە لەبارەی كاریگەریی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سەر كۆرپەلە و منداڵی تازە لەدایكبووە، و ئەوەیش وای كردووە شارەزایان رێنوێنیی هاوسەران بكەن بۆ دواخستنی پرۆسەكە بۆ دوای نەمانی ئەو تەنگژە تەندروستییەی هەیە، ئەگەرچی لە چین نۆ منداڵ لەدایك بوون كە دایكیان تووشی ڤایرۆسەكە بووبوون و بۆیان نەگوازرابووەوە.

لەو بارەوە جینیفەر بلیك، سەرۆكی پزیشكانی شارەزای ئافرەتان لە كەنەدا دەڵێت، گەورەترین هۆكاری نادیار كاریگەری پەتاكەیە بۆ سەر سیستمی تەندروستی وڵاتان و توانای ئەوان بۆ دابینكردنی چاودێریی پێویستی تەندروستی بۆ ژنانی دووگیان پێش و دوای لەدایكبوون.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل