حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ ڕێگری له دانانی كاریگه‌ری زیانبه‌خش له‌سه‌ر ئابووری وڵاته‌كه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بڕی تریلیۆنێك یۆرۆ ده‌خاته بازاڕه‌وه، بۆ یارمه‌تیدانی كۆمپانیا بچووك و مام ناوه‌نده‌كان، كه سه‌رجه‌م كاره‌كانیان وه‌ستاوه و ده‌رگاكانیان داخراوه.
له ڕۆژانی ڕابردوو
ئه‌ڵمانیا ده‌ستی به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توندكرد بۆ ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری كۆرۆنا له وڵاته‌كه، كه خۆی له داخستنی سه‌رجه‌م كۆمپانیا و ماركێته‌كان جیا له ماركێتی خواردن ده‌بینیه‌وه، هاوكات هاتوچۆیش به ته‌واوی سنووردار كراوه، پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مه‌یش زیانی گه‌وره له ئابووری وڵاته‌كه بدات.
تریلیۆنێك یۆرۆ بۆ پشتیوانی كارگه و كۆمپانیا بچووك و مام ناوه‌نده‌كان ته‌رخان كرا
بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه، حكوومه‌تی فیدرالی ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا بڕی تریلیۆنێك یۆرۆ كۆمه‌ك و هاوكاری و قه‌رزی ماوه درێژ به كۆمپانیا و كارگه بچووك و مام ناوه‌نده‌كان بدات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌ی بێكارییه خۆیان بگرن و تووشی مایه‌پووچی و هه‌ره‌س نه‌بن.
ئۆلیڤه‌ر راكاو گه‌وره ڕاوێژكاری ئابووری ئه‌ڵمانیا له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌و ڕێوشوێنه ئابوورییانه‌ی به‌رلین گرتوویه‌تییه‌به‌ر، گه‌وره‌ترین بودجه و هه‌نگاون له مێژووی ئه‌و وڵاته، كه بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌ك ته‌رخان بكرێت، هه‌موو ئه‌م هه‌نگاوانه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌ڵمانه‌كان دۆخه‌كه تێپه‌ڕێنن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری وڵاته‌كه‌یان دروست ببێت.