نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه‌ی به رێژ‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی، رووی له هه‌ڵكشان كردووه و هۆكاره‌كه‌ش بۆ پاڵپشتییه داراییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 24ی شوباتی 2020، نرخی نه‌وت به ره‌نگی سه‌وز كراوه‌ته‌وه و سه‌رووی دۆلارێك له نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشاوه. رۆژی دووشه‌م نرخی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی، به‌ڵام له ئێواره‌كه‌یه‌وه رووی له به‌رزبوونه‌وه كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی
livechart ئێسته هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 28 دۆلار و 18 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، به‌وپێیه به‌راورد به نزمترین نرخی له 24 سه‌عاتی رابردوودا سه‌رووی سێ دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه. دوێنێ دووشه‌م نرخی نه‌وت تا خوارووی 25 دۆلار دابه‌زیبوو.
ئه‌مه‌ریكا دوو تریلیۆن دۆلار خه‌رج ده‌كات
پاڵپشتی دوو تریلیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا بۆ سه‌ر ئابووری به گرنگترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هه‌ژمار ده‌كرێ، چونكه ئه‌و پاڵپشتییه ده‌بێته هۆكارێك داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت كه‌مێك به‌رز ببێته‌وه.
به‌گشتی كۆرۆنا بازاڕه‌كانی دنیای خستووه‌ته ژێر كاریگه‌ری و به‌هۆی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی وڵاتان دژی كۆرۆنا به هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ گرتوویانه‌ته‌به‌ر، چه‌رخی پیشه‌سازی سست بووه و داخوازی له‌سه‌ر نه‌وتیش كه‌م بووه‌ته‌وه.
هاوكات رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشووی ئۆپێك كه كۆتایی ساڵی رابردوو واژوویان كردبوو، له كۆتایی ئه‌م مانگه ته‌واو ده‌بێت و هه‌ریه‌ك له رووسیا و سعوودیه‌ش كه‌وتوونه‌ته ململانێی یه‌كتر و به خستنه‌ڕووی زیاتری نه‌وت بازاڕه‌كه‌یان شێواندووه.
ئه‌و ململانێیه وای كرد نرخی نه‌وت له ماوه‌ی كه‌متر له 10 رۆژ له 45 دۆلاره‌وه بۆ خواروووی 25 دۆلار دابه‌زێت.
جۆزێف مه‌ك مۆنگیل لێكۆڵه‌ری بازاڕی نه‌وت له دامه‌زراوه‌ی هێجی پۆتۆماك دوێنێ دووشه‌م گوتبووی تا ماوه‌یه‌كی تر ره‌وتی دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر سعوودیه و رووسیا به هاوكاری ئۆپێك ده‌ست به دانوستان و ده‌ركردنی بڕیاری گونجاو له‌سه‌ر نه‌وت بده‌ن، پێشبینی ده‌كرێ بتوانن نرخه‌كه زیاتر به‌رز بكه‌نه‌وه. كێشه سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه خستنه‌ڕوو زۆره وكڕیار كه‌مه و ده‌بێت خستنه‌ڕوو كه‌م بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت چیتر دانه‌به‌زێت.