رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌باره‌ی خێرایی گه‌شه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا هۆشداری ده‌دات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌كاتێكدا چاوه‌ڕوانی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و ڤایرۆسه بووین، له ماوه‌ی چوار رۆژدا هێنده‌ی دوو مانگ گه‌شه‌ی كرد.
لە ماوەی چوار رۆژ هێندەی 67 رۆژ تووشبوو تۆمار کراوە
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 24ی ئادار، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له
راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه، 67 رۆژی خایاند تا ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگاته 100 هه‌زار كه‌س، به‌ڵام ته‌نیا له ماوه‌ی 11 رۆژدا ئه‌و ژماره‌یه بۆ دوو هێنده به‌رز بووه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیدا هاتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه، ته‌نیا له ماوه‌ی چوار رۆژدا ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا گه‌یشته 300 هه‌زار كه‌س و به‌و چوار رۆژه 100 هه‌زار تووشبووی نوێ تۆمار كرا.
ئێسته له‌سه‌ر ئاستی دنیا 350 هه‌زار تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ن و زیاتر له 15 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه گیانیان له ده‌ست داوه.
ته‌درێس ئادهانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئێسته‌یش ده‌كرێ ره‌وتی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا خاو بكرێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌یش داوای هاوكاری له وڵاتان ده‌كات.
ئادهانۆم ده‌ڵێ، ئێسته‌یش دره‌نگ نییه و وڵاتان به رژدی ده‌ست بكه‌ن به پشكنینی ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه و به‌توندی چاودێری ئه‌وانه‌یش بكه‌ن تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.