سۆنیا به‌شیر /23 ساڵ/ شێوه‌كارێكی شاری هه‌ولێره، ماوه‌ی شه‌ش ساڵه كاری هونه‌ریی ده‌كات و تا ئێسته زیاتر له 100 تابلۆی جۆراوجۆری هه‌یه. ئه‌و له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا باس له كاره‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێ، پێشاندانی جه‌سته‌ی ژن به‌ڕووتی له تابلۆكاندا، گوزارشت له بێگه‌ردی و پاكی هه‌سته‌كان ده‌كات.
له ڕووی ته‌كنیك و شێوازی ڕه‌نگ، هه‌میشه له شكسته‌كانی خۆم ئه‌م ئه‌زموونه‌م بۆ دروست بووه
سه‌ره‌تای كارت له بواری شێوه‌كاری بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ئه‌زموونم له بواره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2014 كه سه‌ره‌تای چوونم بوو بۆ كۆلێژ. هه‌روه‌ها ئه‌وكاته زۆر سه‌رسام بووم به یه‌كێك له مامۆستاكانم، له وانه‌كانیدا ده‌كه‌وتمه تێڕامان و بیركردنه‌وه، ئه‌مه‌ش وای كرد زیاتر ورد ببمه‌وه له خۆم و سروشت و خوێندنه‌وه‌ی كتێب.
كام به‌شی زانكۆت ته‌واو كردووه؟
كۆلێژی زمان به‌شی ئینگلیزیم ته‌واو كردووه، ئێسته‌یش خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی كتێبی فه‌لسه‌فیم، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بیر له هونه‌ر بكه‌مه‌وه.
چه‌ند تابلۆت هه‌یه و سه‌ره‌تای ئه‌زموونت به چ وێنه‌یه‌ك ده‌ست پێ كرد؟
خاوه‌نی زیاتر له ١٠٠ تابلۆم و هه‌موو وێنه‌كانیشم له‌سه‌ر كانڤاس به ماده‌ی زه‌یتی ده‌كێشم. هه‌روه‌ها سه‌ره‌تا به وێنه‌ی سروشت ده‌ستم پێ كرد و دواتر فیگه‌ری مرۆڤ، به‌تایبه‌ت ژن كه له‌لای من زۆر گرنگ بوون.
به‌شداریت له چه‌ند پێشانگه‌ی تایبه‌ت و هاوبه‌ش كردووه؟
ئه‌وكاته‌ی قوتابیی زانكۆ بووم پێشانگه‌یه‌كم كرده‌وه، ئێسته‌یش خۆم ئاماده كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی دوو پێشانگه‌ی تر له‌مساڵدا، یه‌كێك له‌و پێشانگایانه به‌منزیكانه له هه‌ولێر ده‌كه‌مه‌وه به چاودێری "france institute" كه باس له ڕۆڵی ژن ده‌كات له ناو هونه‌ردا. وێنه‌كان زیاتر وێنه‌ی ژنن به شكڵ و شێوازی جیاواز.
پێشانگه‌كه تایبه‌ته یان هاوبه‌شه؟
پێشانگه‌كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كچه هونه‌رمه‌ندێكی تر ده‌یكه‌ینه‌وه، ڕه‌نگه من به 15 تابلۆ یان زیاتر به‌شداربم. تابلۆكان زیاتر باس له ژن و سه‌ختی و ئازاره‌كانی ده‌كه‌ن.
به‌شێك له تابلۆكانت جه‌سته‌ی ژن تێیاندا به ڕووتی پێشان دراوه، مه‌به‌ستی تۆ له ڕووتكردنه‌وه‌ی ژن چییه؟
ڕووتبوونه‌وه‌ی ژن به درێژایی مێژووی هونه‌ر هه‌بووه. وێنه و فۆرمی ژن بۆ ئێمه ورووژێنه‌ره و ده‌توانین له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ئه‌زموونی ژیانی ژن ببینین. له هه‌مانكاتدا هونه‌ری مۆدێلی ڕووتی جه‌سته و جووڵه و پێكهاته‌كانمان، ئه‌وه پێشان ده‌دات كه تا چ ئاستێك شیكردنه‌وه‌ی مرۆیی له‌ناو هونه‌ردا گرنگه، به‌ڵام جه‌سته‌ی ڕووت وه‌ك بابه‌تێك له خواست یان حه‌ز ده‌توانێ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو ئاڵۆز، وه‌ڵامی وێنه‌ی پۆرنۆگرافی بداته‌وه.
جه‌سته‌ی ڕووت له وێنه‌دا به‌لای منه‌وه گوزارشت له بێگه‌ردی و پاكی هه‌سته‌كان ده‌كات، "هێز و لاوازی، شانازی و شه‌رمه‌نده‌یی، خۆشی و ئازار" ده‌توانرێ له وێنه‌ی لاشه‌یه‌ك ببینرێت، بۆیه ڕووتی ژن له به‌شێكی تابلۆكانمدا، باس له بێگه‌ردیی ژن ده‌كات، كاتێك مرۆڤ هه‌موو دیواره واقیعییه‌كان ده‌شكێنێت و به ناویدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ده‌بێت به خۆی.
هاوكات مرۆڤ به دوو حاڵه‌تی ڕووتبوونه‌وه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، یه‌كێكیان ڕووتبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌سته‌ییه، ئه‌ویتریان ڕووتبوونه‌وه‌ی خه‌یاڵ و هزری خۆیه‌تی كه به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه كار ده‌كاته سه‌ر ئاكاری، ئه‌ویش به ڕووتبوونه‌وه‌ی خۆی له ماسكه‌كان یاخۆ گه‌یشتن به جوانیی خۆی، ئه‌مه له حاڵه‌تێكدا ڕوو ده‌دات مرۆڤ له خه‌یاڵی خۆی ڕووت ببێته‌وه و بگاته په‌ڕوباڵی خه‌ونی چێژی ئازادی.
له‌لایه‌كی تره‌وه ته‌نیا ڕووتی ده‌توانێ پیاسه‌ی ناو ڕاستییه‌كان بكات و مرۆڤی ڕاسته‌قینه ته‌نیا له‌ناو ڕووتبوونه‌وه‌دا ده‌توانێ خۆی بدۆزێته‌وه و ببێته‌وه خۆی، نه‌ك ته‌نیا به جه‌سته‌یه‌كی ئیرۆتیكی ببینرێت.
له‌سه‌ر ئه‌م جۆره تابلۆیانه‌ت تا ئێسته تووشی قسه‌ی نه‌شیاو بووی؟
به‌ڵی هه‌ندێك جار قسه‌ی نه‌شیاوم ڕووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه، به‌ڵام په‌یامی من له‌و قسانه گرنگتره. هه‌روه‌ها له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا ئه‌م شتانه هاتوونه‌ته پێش هونه‌رمه‌ند، چونكه هونه‌رمه‌ند به سروشت تا ئاستێك له بیركردنه‌وه و ئایدۆلۆجیا له پێش خه‌ڵكی ئاساییه‌وه‌ن.
سوودت له به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی به‌ناوبانگی كورد و جیهانی بینیوه؟
تا ئێسته ئه‌و بواره‌م بۆ نه‌ڕه‌خساوه سوود له هونه‌رمه‌ند و به‌رهه‌مه‌كانیان وه‌ربگرم، به‌ڵكو له ڕووی ته‌كنیك و شێوازی ڕه‌نگ، هه‌میشه له شكسته‌كانی خۆم ئه‌م ئه‌زموونه‌م بۆ دروست بووه.
به كام شێوه‌كار سه‌رسامیت؟
به‌گشتی سه‌رسامم به سه‌رده‌می renaissance وه‌ك هونه‌رمه‌ند "Raphael - michelangelo - Giorgione" هه‌روه‌ها سه‌رسامم به به‌شێك له هونه‌رمه‌ندانی "impressionism" وه‌ك "claude monet – edgar degas – van gogh". . ئێسته‌یش هاوڕێیه‌كی هونه‌رمه‌ندی فڕه‌نسیم هه‌یه به‌ناوی "mathieu nozieres" كاره‌كانی ئه‌و زیاتر وزه و ئیلهامم پێ ده‌به‌خشن.
بیركردنه‌وه‌ی تۆ له كاره‌كه‌ت بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره‌یه یان ناوبانگ؟
بۆ هیچ كامیان نییه، ته‌نیا هه‌ست ده‌كه‌م لێپرسراوم له‌وه‌ی ده‌بێ بیكه‌م، ئه‌مه ئه‌ركی منه شته‌كان بگوازمه‌وه بۆ ناو واقیع، هه‌میشه له‌و باسه ئه‌وه‌م دێته‌وه یاد كه كه‌سێكی وه‌ك "ڤان كوخ" تا مرد، نه توانی ناوبانگ په‌یدا بكات، نه تابلۆكانیشی فرۆشران، به‌ڵام له كۆتادا مێژووی بۆ خۆی و سه‌رده‌مه‌كه‌ی نووسییه‌وه، ئه‌مه گرنگترین بیركردنه‌وه‌یه بۆ منیش، چونكه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ وڵاتێك بناسین، سه‌ره‌تا ده‌بێ مێژووی بخوێنینه‌وه، بۆیه پێویسته ئێمه‌یش مێژووی خۆمان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ین، ئه‌ویش له ڕێی هونه‌ره‌وه.
ئه‌ی ئامانجت چییه؟
ئامانجم له كێشانی وێنه ته‌نیا خوڵقاندنی شتێكه كه زۆرجار مه‌رج نییه ته‌نیا جوانی بێت و چێژ به بینه‌ر بدات.
وشه/دیمانه‌ی محه‌مه‌د جه‌مال