دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرینه‌ی وڵاتانی دنیای ته‌نی، له زۆرینه‌ی وڵاتان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی هاووڵاتییان بووه‌ته بڕیار، بۆیه هاووڵاتییان له ماڵه‌كانیاندا كاته‌كانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. له‌وباره‌یه‌وه پێگه‌ی "فه‌رفیش" ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی ئه‌ستێره دیاره‌كانی دنیای عه‌ره‌بی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به جووڵه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره وێنه‌كانیان گرتووه.
وێنه‌ی سینتیا سامۆئیلی ئه‌كته‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌یه كه سه‌رنجی خه‌ڵكێكی زۆری بۆ لای خۆی راكێشاوه. ئه‌و له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی گۆرانی ده‌ڵێ و بڵاوی كردووه‌ته‌وه و "
فه‌رفیش"یش وێنه‌یه‌كی ئه‌وی له‌كاتی گۆرانیگوتن بڵاو كردووه‌ته‌وه، وه‌ك باس ده‌كرێ كه ده‌نگێكی زۆر ناوازه‌ی بۆ گۆرانیگوتن هه‌یه.
چووه‌ته سه‌ر سیسه‌مه‌كه‌ی و له‌سه‌ری راكشاوه و گۆرانی بۆ هه‌وادارانی ده‌ڵێ
یارای گۆرانیبێژیش له‌وكاته‌ی كاته‌كانی له ماڵ به‌سه‌ر ده‌بات، چووه‌ته سه‌ر سیسه‌مه‌كه‌ی و له‌سه‌ری راكشاوه و گۆرانی بۆ هه‌وادارانی ده‌ڵێ. ریتا حایكیش به سه‌ماكردن وێنه‌ی گرتووه و ده‌یه‌وێ خۆی به گه‌شبین پێشان بدات.
سیرین عهبدولنووریش له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی ده‌ستی یه‌كتریان گرتووه و سه‌ما ده‌كه‌ن. كارلا حه‌دادیش كه ئه‌ستێره‌یه‌كی بواری راگه‌یاندنه، رووخساری خۆی شێواندووه و نووسیویه‌تی، شێواندنی رووخسارم به‌هۆی زۆریی كاته‌كانم له ماڵه‌وه و زۆریی دانیشتن، به‌و شێوه‌یه شێتی كردووم.
ئه‌مه‌ل عه‌ره‌فه‌ش له‌ناو ماڵه‌كه‌یاندا یاری له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا ده‌كات، له باوه‌شی ده‌گرێت و له‌سه‌ر زه‌وی دهیگهوزێنێ. ئایتن عامریش منداڵه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه و ده‌یخاته سه‌ر ده‌موچاوی و وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا گرتووه.
له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وڵاتانی دنیای ته‌نیوه و رۆژانه به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت، زیاتر له 350 هه‌زار كه‌س له دنیادا تووش بوون و زیاتر له 15 هه‌زاریش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.