یەكێتی مامۆستایان بۆ دەوامی ئەمساڵ چەند پێشنیارێكی خستەڕوو

:: PM:02:29:24/03/2020 ‌
یەكێتی مامۆستایان كوردستان بۆ پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ چەند پێشنیارێك دەخاتەڕوو، هەروەها پاڵپشتیی هەوڵەكانی حكوومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەكات.

ئەمڕۆ سێشەم 24ـی ئادار، لە ڕاگەیەنراوێكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاشكرا كراوە، بۆ پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ پێویستە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا هەموو كۆششێكیان بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی خوێندنی ئەمساڵ مسۆگەر بێت.

پاڵپشتی خوێندنی ئۆنڵاین یان درێژكردنەوەی تەواوی خوێندنی ساڵ دەكەین 
ڕوون كراوەتەوە، وەك یەكێتـی مامۆستایان پاڵپشتی خوێندنی ئۆنڵاین یان درێژكردنەوەی تەواوی خوێندنی ساڵ دەكەین تا پرۆسەكە بەردەوام بێت.

ئەو ڕێكخراوەی تایبەتی مامۆستایان ڕوونی كردووەتەوە، یەكێتی مامۆستایانی دنیامان لە ڕەوشەكە ئاگەدار كردووەتەوە و ئەوانیش پاڵپشتی خۆیان دەربڕیوە.

لە كۆتایی راگەیەنراوەكەدا باس لەوە كراوە، پاڵپشتی تەواوی هەوڵەكانی حكوومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەكەین.

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا پرۆسەی خوێندن ئێستە لە هەرێمی كوردستان وەستاوە.
 
لە هەرێمی كوردستان كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان 91 تووشبووە،  لە ناویاندا دوو مردن هەیە و 22 نەخۆش بەتەواوی چاك بوونەتەوە و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكیدان.



وشە - رامیار جەواد