ڕاپرسی لەسەر كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان دەستی پێ‌ كرد

:: PM:03:33:24/03/2020 ‌
وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راپرسییەكی گشتیی لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند و داوا دەكات سەرجەم هاووڵاتییان بەشداری بكەن.

لە رێی ئۆنلڵاینەوە لەلایەن هاووڵاتییانەوە پڕ بكرێتەوە، تا لە ماوەیەكی كەمدا ئەنجامەكانی رابگەیەنرێ
ئەمڕۆ سێشەم 24ـی ئادار، دەستەی ئاماری سەربە وەزارەتی پلاندانان ڕاپرسییەكی لەسەر كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان دەست پێ‌ كرد.

 دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و دەركەوتنی چەند حاڵەتێكی تووشبوون بۆ تەشەنە نەكردن و كۆنترۆڵكردنی ئەم ڤایرۆسە، حكوومەتی هەرێم لە 14ـی ئادار كۆمەڵێك رێكاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

لە ڕاپرسییەکەدا ڕوون كراوەتەوە، ڕێكارەكان كاریگەری راستەوخۆیان هەبوو لەسەر تەواوی كۆمەڵگا و داوا  لە هاووڵاتییان كرا لە ماڵ دەرنەچن و زۆربەی چالاكییەكان وەستێنران، هەروەها بۆ زانینی بۆچوونی هاووڵاتییان لەسەر ئەو رێكارانە، وەزارەتی پلاندانان ئەم راپرسییەی ئامادە كرد كە دەستەی ئاماری هەرێم سەرپەرشتی دەكات و لە رێی ئۆنلڵاینەوە لەلایەن هاووڵاتییانەوە پڕ بكرێتەوە، تا لە ماوەیەكی كەمدا ئەنجامەكانی رابگەیەنرێ.
 
كلیك لێرە بكە بۆ بەشداریكردن لە ڕاپرسییەكە



وشە - رامیار جەواد