گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ته‌ندروستی ده‌ربه‌ندیخان ته‌رخان كردووه.
ئه‌مشه‌و سێشه‌م 24ی ئادار، د.جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئیداره و به‌شی ته‌ندروستی ده‌ربه‌ندیخان ته‌رخان كرا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
حكوومه‌ت هاوكارى ئه‌و شوێنانه ده‌كات تووشبووى كۆرۆناى تێدایه
گوته‌بێژی حكوومه‌ت ده‌ڵێت" حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به پێی توانای یارمه‌تیی ئه‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆیانه ده‌دات كه رێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان له ناوچه‌كانی تری ھه‌رێم زیاتره".
هه‌روه‌ك دووپات له گرنگیی پابه‌ندبوونی ھاووڵاتییان به رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كاته‌وه، به تایبه‌تی مانه‌وه له ماڵه‌كانیان، كه سه‌ره‌كیترین چاره‌سه‌ره بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م په‌تایه