پاش ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ڕه‌های وڵاتانی دنیا سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان وه‌ستاند، بۆ ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئێسته جیهان ڕووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌ی كه‌می شوێن بۆ وه‌ستاندنی فڕۆكه‌كان بووه‌ته‌وه و به‌شێكیان له نێو گه‌راجه‌كانی وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێل جێگیر كراون.
بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی ئاسمانی نێوان وڵاتان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ڕه‌های كۆمپانیاكانی بواری فڕۆكه‌وانی تووشی زیانی یه‌كجار گه‌وره كردووه، هاوكات كۆمپانیاكان تووشی كێشه‌یه‌كی تر بوونه‌ته‌وه، ئه‌ویش نه‌بوونی شوێنی پێویسته بۆ وه‌ستاندنی فڕۆكه‌كان تێیدا.
پاركی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل كراوه‌ته گه‌راجی فڕۆكه‌كان
میدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكان ئێرلاینز به ڕێژه‌ی 75% گه‌شته ئاسمانییه‌كانی كه‌م كردووه‌ته‌وه و ته‌واوی فڕۆكه‌كانی وه‌ستاندووه، به‌ڵام به‌هۆی زۆری ژماره‌ی فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كان و بچووكی قه‌باره‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان، تووشی كێشه‌ی نه‌بوونی شوێن بووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه گه‌راجی تایبه‌ت به چاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان و پاركی گه‌وره‌ی وه‌ستانی ئۆتۆمبێلی له شاره جیا جیاكان به كرێ گرتووه و فڕۆكه‌كانی لێ وه‌ستاندوون، چونكه ئه‌و كۆمپانیایه خاوه‌نی زیاتر له دوو هه‌زار و 500 فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نییه و دابینكردنی جێ و شوێنی وه‌ستانیش بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ی فڕۆكه پێویستی به ڕووبه‌رێكی یه‌كجار گه‌وره و فره‌وان هه‌یه.