شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه بڵاوی كرده‌وه، كه به سه‌رۆكایه‌تی پاشا سه‌لمانی پاشای سعوودیه ڕۆژی پێنجشه‌م 26 ئادار/مارس كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی 20 وڵاته ئابووری به‌هێزه‌كه‌ی دنیا له ڕێی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
میدیاكانی
سعوودیه بڵاویان كرده‌وه، كه پاشا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و كۆبوونه‌وه به په‌له‌ی 20 وڵاته‌كه ده‌كات كه تێیدا به وردی باس له یه‌كخستنی هه‌وڵی وڵاتانی جیهان ده‌كرێ بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دانانی سنوورێك بۆ ڕێگری له كاریگه‌رییه گه‌وره‌كانی بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی و ئابووری جیهان.
له كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌كرێ
ئه‌مساڵ سه‌ركردایه‌تی گرووپی 20 وڵاته ئابووری به‌هێزه‌كه له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه ده‌كرێ و دوێنێ سێشه‌میش ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فڕه‌نسا و شی جین بینگی سه‌رۆكی چین له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی دووپاتیان له گرنگی كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی لووتكه‌ی 20 وڵاته‌كه كردووه، بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی هاوبه‌ش له جیهان تا ڕووبه‌ڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببنه‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕژد بۆ سه‌ر ئابووری جیهان، تا ئێسته‌یش چین و ئه‌مه‌ریكا یه‌كتر به بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و تا ئێسته‌یش جیهان ده‌ستی به هه‌وڵی هاوبه‌ش نه‌كردووه، بۆ یه‌كده‌ستی و یه‌كهه‌ڵوێستی له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و كۆتاییهێنان به په‌تاكه.