له نووسراوێكی فه‌رمی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئاراسته‌ی قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر هاتووه، تێیدا بڕیار دراوه به داخستنی به‌شی سۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی "پاكی و سی ئێم سی و دایك" كه سێ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رتی تایبه‌تن له شاری هه‌ولێر.
له نووسراوه‌كه هاتووه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و گرانكردنی نرخی سۆنار، بڕیارمان دا به داخستنی به‌شی سۆنار له نه‌خۆشخانه‌كانی "پاكی و سی ئێم سی و دایك".
گرانكردنی نرخی سۆنار پێچه‌وانه‌ی ڕێنمایی و بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه
گرانكردنی نرخی سۆنار له‌و سێ نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌ی شاری هه‌ولێر له كاتێكدایه پێشتر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێنمایی ته‌واوی له‌وباره‌وه بڵاوكرده‌وه، كه به‌كارهێنانی ئه‌و دۆخه و قۆستنه‌وه‌ی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره و گرانكردنی نرخی كه‌لوپه‌لی پزیشكی و خۆراك و خزمه‌ته ته‌ندروستییه‌كان كارێكی قه‌ده‌غه‌كراوه و سه‌رپێچیكاران به توندی ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه.
له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێمی ده‌ستی به‌گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توند كردووه، بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی په‌تاكه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و هێزه‌كانی ته‌ناهی به‌رده‌وامن له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان پارێزراو بن و په‌تاكه له كوردستان كۆنتڕۆڵ بكرێ.