میلیشیاكانی شیعه له سه‌ره‌تای ئاڵۆزییه‌كانی سووریا كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كران بۆ پشتیوانی ڕژێمی ئه‌سه‌د ڕؤڵێكی گرنگیان بینی له پاراستنی حكوومه‌تی به‌عسی سووری، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی ڕووسیا بۆ ناو هاوكێشه‌كه خه‌ریكه ڕۆژ دوای ڕۆژ پێگه‌ی ئێران له سووریا كه‌متر ده‌بێته‌وه، بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانیش، ڕووسیا له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی ناو سوپای ئازاد له چه‌ندان ناوچه ڕێككه‌وتنی كرد و چه‌كی قورسی پێدان تا رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران ببنه‌وه.
ئێران له ڕێی میلیشیاكانی نزیك له‌خۆیه‌وه، توانیویه‌تی له عێراق و لبنان و ئه‌فغانستان و یه‌مه‌ن و پاكستان به ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بپارێزێت، بۆ ئه‌مه‌یش هێزی فره‌ڕه‌گه‌زی میلیشیایی له سووریا دروست كردووه و سه‌رجه‌میانی ڕاهێناوه كه زۆرینه‌یان هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌فغانی و پاكستانی و عێراقی و یه‌مه‌نین، به چه‌ك و هاوكارییه‌وه ڕه‌وانه‌ی سووریای كردن، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له پێناوی ئه‌سه‌د بكه‌ن، ئێسته ئه‌و هێزانه خاوه‌نی پێگه‌ی گرنگرن له سووریا و په‌راوێزخستنیان كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام ئه‌مه ده‌بێته كۆسپێك له‌به‌رده‌م كۆنتڕۆڵكردنی سووریا له‌لایه‌ن ڕووسیاوه، بۆیه له زووه‌وه مۆسكۆ پیلانی بۆ له‌ناوبردنیان و ده‌ركردنیان له سووریا داڕشتووه.
به گوێره‌ی ئامار و زانیارییه‌كان میلیشیاكانی ئێران له پارێزگاكانی قنیتره و درعا و ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق و ئوردن و باشووری ڕۆژئاوای دیمه‌شق كۆبوونه‌ته‌وه، ته‌نیا له درعا 14 بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌وره‌یان هه‌یه و له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی تریش به ئاستی جیا جیا چه‌كدار و هێزیان بڵاو كردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانی تۆڕی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ته‌نیا چه‌كداره عێراقییه‌كانی ڕیزی ئه‌و میلیشیایانه‌ی سه‌ر به ئێران له سووریا ژماره‌یان 15 تا 20 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، كه له نێویشیان چه‌كدارانی حزبوڵا 10 هه‌زار چه‌كدار پێك دێنن، هاوكات ئه‌فغانی و ئێرانییه‌كان حه‌وت هه‌زار چه‌كدار ده‌بن، به‌ڵام خه‌مڵاندنی تر هه‌یه كه كۆی میلیشیاكانی ئێران له سووریا ژماره‌یان ده‌گاته 80 هه‌زار چه‌كدار.
له تهمووز/یۆلیۆی 2018 هێزه‌كانی ڕووسیا كه یاوه‌ری فیرقه‌ی یازده‌ی سوپای ئه‌سه‌دیان ده‌كرد، بۆ ده‌ركردنی میلیشیاكانی حزبوڵا له‌سه‌ر سنووره‌كانی لبنان و بنكه‌كانی له شاره‌دێی قه‌سیری ده‌وروبه‌ری حمس، حزبوڵا به ته‌واوی ئه‌و داوایه‌ی ڕووسه‌كانی ڕه‌ت كرده‌وه، ئه‌مه‌یش وایكرد كه مۆسكۆ بیر له پیلانێكی تر بكاته‌وه و هه‌رچۆنێك بێ ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه.
مۆسكۆ له‌گه‌ڵ سوپای ئازاد ڕێككه‌وتووه كه شه‌ری میلیشیاكانی ئێران له سووریا بكه‌ن
ئه‌م ههوڵاتهی مۆسكۆ له كاتێكدابوو، كه هه‌ریه‌ك له ئوردن و ئیسرائیل به ته‌واوی له‌گه‌ڵ دوورخستنه‌وه‌ی میلیشیاكانی ئێرانبوون له ناوچه سنوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سووریا، به‌وهۆیه‌وه مۆسكۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند گرووپێكی سوپای ئازاد ڕێككه‌وت، له‌وانه‌ی هێزه‌كانی گه‌نجانی سوننه به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌حمه‌د عوده و سوپای یه‌رمووك و چه‌ندان سه‌ركرده‌ی باڵای پێشووی سوپای سووریا كه چوونه ڕیزی سوپای ئازاد و خاوه‌ن هێزی چه‌كداری زۆربوون، مۆسكۆ به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه بڕیاری دا، كه ناوچه‌كانی باشوور به ته‌واوی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د بكه‌نه‌وه، له به‌رانبه‌ریش دا، ڕووسیا چه‌كی قورس و مام ناوه‌ندیان پێ ده‌دات، تا له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باكور یارمه‌تی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بدات، تا ڕووبه‌ڕووی میلیشیاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ببنه‌وه.
فه‌یسه‌ڵ ئه‌بازه‌ید سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی له درعا له‌وباره‌وه
گوتی، ڕێككه‌وتنی مۆسكۆ و سوپای ئازاد له عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌ردن ئه‌نجام درا، ئه‌وان به‌وهۆیه‌وه سه‌رجه‌میان گه‌ڕێنرانه‌وه ناوچه‌كانی باشوور تا شه‌ڕی میلیشیاكانیان كرد و ناوچه‌كانیان له میلیشیاكانی ئێران پاككرده‌وه و دواتر ناوچه‌كانیان به ڕێككه‌وتن ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌د كرده‌وه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا سوپای ئازاد چه‌كیان له‌لایه‌ن ڕووسیاوه پێ ده‌درێت
پسپۆری سه‌ربازی و لیوای خانه‌نشین فایز دوێری له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌وه‌ی له ژێره‌وه و به نهێنی روو ده‌دا، زۆر مه‌ترسیدارتره له‌وشتانه‌ی كه له واقیع ده‌یبینین، هه‌رچه‌نده ئێسته جه‌نگی شاراوه‌ی مۆسكۆ و تاران له سووریا به ناڕاسته‌وخۆیه‌وه و تا ئێسته به فه‌رمی بوونی نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مجۆره به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئه‌وا له داهاتوو ئه‌م جه‌نگه‌یش له سووریا ده‌ته‌قێته‌وه و جارێكی تر دۆخی وڵاته‌كه به ته‌واوی تووشی ئاژاوه و ئاڵۆزی ده‌كاته‌وه، بۆیه كۆتاییهێنان به ئاڵۆزییه‌كانی سووریا بووه‌ته كارێكی قورس و مه‌حاڵ، چونكه ده‌ستوه‌ردانی زۆر ده‌وڵه‌ت هه‌یه و سه‌رجه‌میشیان هێز و پێگه و هه‌ژموونیان به‌سه‌ر سووریا هه‌یه و ناوچه‌ی ستراتیجی و گرنگیان له‌به‌رده‌سته، له‌به‌ر ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك سوورییه‌كان نابێ به‌و هه‌واڵانه دڵخۆش بن، كه باس له ئاشته‌وایی و كۆتاییهاتنی جه‌نگ ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌موو كێشه‌كانی ئێسته‌یش كۆتایی‌یان بێت، هێشتا جه‌نگێكی تری چاوه‌ڕواننكراو ماوه و كه له هه‌موو جه‌نگه‌كانی تر مه‌ترسیدارتر ده‌بێت.