ژووری ئۆپراسیۆنی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ولێر له نوێترین بڕیاردا ئه‌و لایه‌ن و شوێن و كه‌سانه‌ی كه ڕێگه‌ی هاتوچۆكردنیان پێ ده‌درێ به كۆمه‌ڵێك خاڵ بڵاو كرده‌وه.
له بڕیاره‌كه هاتووه، ئه‌و خاڵانه‌ی له خواره‌وه ئاماژه‌یان پێكراوه ڕێگه‌یان پێ دراوه بۆ هاتوچۆكردن هه‌ریه‌كێك به گوێره‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه بۆیان دیارییكراوه، شوێنه‌كان بریتین له سه‌موونخانه و نانه‌واخانه‌كان و كرێكاره‌كانیان به مه‌رجی بوونی كارتی ته‌ندروستی، به‌نزینخانه‌كان و گومرگی فرۆشتنی سه‌وزه و میوه و سه‌ربڕگه‌كان و شوێنه‌كانی فرۆشتنی گۆشت به‌و ڕێكارانه‌ی كه بۆیان دیاریی كراوه.
هاوكات ڕێستۆرانت و چێشتخانه‌كان ڕێگه‌یاند پێ ده‌درێ كراوه بن، به‌و مه‌رجه‌ی ته‌نیا خواردنی سه‌فه‌ری بفرۆشن، شوێنه‌كانی شیرنه‌مه‌نی و چه‌ره‌رزات و كارمه‌نده‌كانیان به مه‌رجی هه‌ڵگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی شوێنی كاركردن ڕێگه‌ی هاتوچۆیان پێ ده‌درێ، جیا له‌وه كارگه‌كانی پاككه‌ره‌وه و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری تایبه‌ت به دابه‌شكردنی ئالیكی په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵان، ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری دابه‌شكردنی كه‌لوپه‌لی خۆراك بۆ ماركێته‌كان، ئۆتۆمبێلی سه‌وزه‌فرۆشی له گه‌ڕه‌كه‌كان و دووكان و شوێنه‌كانی تری میوه و سه‌وزه‌فرۆشی.
ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر بڕیاری له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی هاتوچۆیان پێ ده‌درێ، ده‌ركرد
له خاڵه‌كانی تر باس له‌وه كراوه كه ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی بوتڵی غازی ماڵان، ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی گازی مۆلیده‌كان، ته‌نكه‌ری زێڕاب و ئاوه‌ڕۆی پیسی ماڵان، ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی ده‌رمان له كۆگاكان و كۆمپانیاكانی ده‌رمان بۆ ده‌رمانخانه‌كان و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و شۆردنی گورچیله و نه‌خۆشی په‌له‌یان پێیه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، ئۆتۆمبێلی دیپلۆماتكار و خێرخوازی و ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری ماست و به‌رووبوومه شیره‌مه‌نییه‌كان، كۆمپانیاكانی پێوه‌ندییه‌كان و ئۆتۆمبێلی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان وه‌كو ئاو و كاره‌با و شاره‌وانییه‌كان، كارمه‌ندانی ڤێتێرنه‌ری بۆ كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر، چاودێری بازرگانی و كۆمپانیاكانی ته‌ناهی.
له كۆتایی بڕیاره‌كان هاتووه، كه ڕێگه‌دان به هه‌ڵگرانی نووسراو یان باجی تایبه‌تی پارێزگا یان فۆرمی تایبه‌تی ڕێگه‌پێدان له قایمقامییه‌تیه‌كان ده‌بێت، جگه‌له‌وانه بۆ هیچ ئۆتۆمبێلێكی تر ڕێگه‌پێدراو نییه و هه‌ر هاووڵاتییه‌ك سه‌رپێچی ئه‌و بڕیارانه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ بكات دووچاری سزا و ڕێكاری یاسایی ده‌بێته‌وه و ئۆتۆمبێله‌كه‌یشی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.