گوته‌بێژێك به‌ناوی سوپای سوودان رای گه‌یاندووه، وه‌زیری به‌رگریی سوودان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كردووه.
به‌هۆی نۆره‌ی دڵه‌وه كۆچی دوایی كردووه
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژێك به‌ناوی سوپای سوودان رای گه‌یاندووه، فه‌ریق جه‌ماله‌دین عومه‌ر وه‌زیری به‌رگریی سوودان، ئه‌مڕۆ له جوبای پایه‌ته‌ختی باشووری سوودان، به‌هۆی نۆره‌ی دڵه‌وه كۆچی دوایی كردووه.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه له‌وكاته‌ی عومه‌ر به‌شداریی له دانوستانی نێوان حكوومه‌ت و گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌كرد، كۆچی دوایی كردووه.
فه‌ریق جه‌ماله‌دین عومه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌و حكوومه‌ته بوو كه بۆ ماوه‌ی 39 مانگه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ئه‌و هێزه بوو كه حكوومه‌ته‌كه‌ی عومه‌ر به‌شیریان رووخاند.