مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى ئابوورى عادل عه‌بدوله‌مه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌ر، باس له ته‌نگژه‌ى ئابوورى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ ته‌نگژه‌ى ئابوورى عێراق به دوو رێگه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له ته‌نگژه‌ى ئابوورى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ "بارودۆخى ئابوورى عێراق له‌ژێر مه‌ترسى دایه".
ئه‌و ئابووریناسه له لێدوانه‌كه‌ى باس له‌وه ده‌كات، عێراق بۆ چاره‌سه‌رى كورتهێنانى بودجه ده‌توانێ په‌نا بۆ بانكى ناوه‌ندى ببات، به‌ڵام هاوكات ده‌بێت دوو چاره‌سه‌رى تر ئه‌نجام بدات، بۆ ده‌رچوون له ته‌نگژه‌كه.
یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه حكوومه‌تى عێراق ده‌ست به خه‌رجییه‌كانه‌وه بگرێت و دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه ده‌بێت هه‌وڵى زیادكردنى داهاتێك بدات جگه له داهاتى نه‌وت.
هه‌شت ملیۆن كه‌س له عێراق داهاتى مانگانه‌یان له ده‌وڵه‌ته
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ده‌ڵێ به‌م شێوه‌یه عێراق ده‌توانێ داهاتى ئه‌و كه‌سانه دابین بكات، كه سه‌رچاوه‌ى بژێوییان له ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه. سه‌باره‌ت به‌م چینه‌یش كه فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ن كه مووچه له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرن، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ده‌ڵێ "ژماره‌یان هه‌شت ملیۆن كه‌س ده‌بێت، كه وه‌ك فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین و چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى مانگانه پاره له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرن".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى باس له‌وه ده‌كات، له ره‌شنووسى بودجه‌ى گشتى ئه‌مساڵ قه‌باره‌ى خه‌رجییه‌كان به 164 تریلیۆن دینار مه‌زنده كراوه، كه‌چى كورتهێنانى بودجه 52 تریلیۆن دینارى تێپه‌ڕاندووه.
به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت له دنیا، ئابووریناسان پێشبینى ته‌نگژه‌یه‌كى ئابوورى قووڵ له عێراق ده‌كه‌ن، چونكه نه‌وت زیاتر له 90% بودجه‌ى عێراق دابین ده‌كات.