به‌های دراوی فه‌رمیی رووسیا به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكا به خێرایی له دابه‌زیندایه، خه‌ڵكیش بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزی زیاتر روویان له بانكه‌كانی ئه‌م وڵاته كردووه و ده‌خوازن پارێزگاری له سامانیان بكه‌ن.
بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و پرسی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له 70 دۆلاره‌وه بۆ نزیكه‌ی 28 دۆلار، كاریگه‌ریی خراپی خستووه‌ته سه‌ر رۆبڵی رووسیا و له یه‌ك مانگدا ئه‌و جۆره دراوه 20% به‌های خۆی له ده‌ست داوه.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا خه‌ڵكی رووسیا به خێرایی ده‌ستیان به كڕینی ئامێره كاره‌باییه‌كان، ئۆتۆمبێل و خانوو كردووه و ده‌یانه‌وێ له‌م رێیه‌وه پارێزگاری له‌و پاره‌یه بكه‌ن له‌به‌ر ده‌ستیاندایه. هاوكات به‌شێكیشیان روویان له كڕینی دراوی بیانی وه‌ك دۆلار و یۆرۆ كردووه.
ئیریانا نووسڤا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای دارایی ئه‌كرا گوتوویه‌تی، نرخی دراوی فه‌رمی وای كردووه خه‌ڵك به لێشاو هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن دراوی رۆبڵ له كۆڵ خۆیان بكه‌نه‌وه و به شتی تری بده‌ن كه متمانه‌ی زیاتره و ده‌بێته هۆی پاراستنی سامانیان.
ساڵی 2015ش هه‌مان دۆخ له رووسیا هاته كایه‌وه و خه‌ڵكێكی زۆر له‌م وڵاته به‌هۆی دابه‌زینی به‌های رۆبڵ زیانیان به‌ركه‌وت ئێسته هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی به 79 رۆبڵ ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت.
وه‌رگرتنی قه‌رز له بانك سه‌رووی 33% زیادی كردووه.
هاوكات بانكی ئار بی سی رووسیاش بڵاوی كرده‌وه، داخوازی خه‌ڵك بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز له بانكه‌كان زیادی كردووه و بانكی ڤی تی بی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت وه‌رگرتنی قه‌رز له بانكه‌كه‌یان سه‌رووی 33% زیادی كردووه.
ساڵی رابردوو دۆلار به‌رانبه‌ر به دراوی رووسیا له نێوان 63 تا 66 دۆلار فرۆشراوه و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی كردووه به‌ڵام دوای ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت هات له‌پڕ دابه‌زی.