دوو تووشبووی تری كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان راگەیەنرا

:: AM:10:08:25/03/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوو تووشبووی تری بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەم 25ـی ئادار، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كراوە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشان كران.

هەردووكیان پیاون و تەمەنیان 35 ساڵە و دانیشتووی شاری هەولێرن
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، هەردووكیان پیاون و تەمەنیان 35 ساڵە و دانیشتووی شاری هەولێرن.

ڕوون كراوەتەوە، كۆی گشتی لە هەرێمی كوردستان تووشبووان گەیشتە 99 حاڵەت و دوو مردن.




وشە - رامیار جەواد