وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ده‌رمانێك بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌دۆزرێته‌وه، ئه‌و ڤایرۆسه بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت و زیاتر 63٪ی خه‌ڵكی ئێران تووش ده‌بن.
تا كۆتایی مانگی داهاتوو ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانه‌كان ده‌گاته 13 هه‌زار و 450 كه‌س
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ی ئادار، به‌شی ئه‌پیدمۆلۆجی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران له
راپۆرتێكدا ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خستووه‌ته روو و ئاماژه‌ی داوه، ئه‌گه‌ر هه‌یه 63٪ی خه‌ڵكی ئێران تووشی كۆرۆنا بن.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تا كۆتایی مانگی داهاتوو ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له خێرایی خۆی ناوه‌ستێت و ته‌نانه‌ت 10٪ی تر خێرا ده‌بێت، ژماره‌یه‌كی زیاتر تووشبووی كۆرۆنا تۆمار ده‌كرێت كه ئه‌وه‌یش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره دروست ده‌كات.
به‌شی ئه‌پیدمۆلۆجی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران به‌راوردی كردووه، ئه‌گه‌ر ره‌وتی ته‌شه‌نه‌كه خێراتر نه‌بێت و له‌و ئاسته‌ی خۆی بمێنێته‌وه، تا كۆتایی مانگی داهاتوو ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانه‌كان به‌هۆی كۆرۆنا ده‌گاته 13 هه‌زار و 450 كه‌س.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته، له هه‌ر 12 خوله‌كێكدا له ئێران، یه‌ك هاووڵاتی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانی له ده‌ست ده‌دات و تا ئێسته 15 هه‌زار و 114 تووشبوو هه‌یه و دوو هه‌زار و 73 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.