29 وڵاتی دنیا سه‌رووی هه‌زار تووشبووی كۆرۆنایان هه‌یه. 61 وڵاتیش له نێوان 100 تا هه‌زار حاڵه‌تیان هه‌یه و دۆخی كوردستان له هه‌موو ئه‌وانه باشتره و له گرووپی ئه‌و 106 وڵاته‌یه كه خوارووی 100 حاڵه‌تیان تێدا تۆمار كراوه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له چین ده‌ستی پێ كرد، زۆربه‌ی وڵاتانی دنیای گرته‌وه و 196 وڵات گیرۆده‌ی ئه‌م ڤایرۆسه مه‌ترسیداره بوون. كۆی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له دنیادا گه‌یشتووه‌ته 423 هه‌زار و 496 كه‌س كه له‌م ژماره‌یه 18 هه‌زار و 909 كه‌س مردوون و 109 هه‌زار و 153 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
كاتێك رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی له 11ی ئادار هۆشداری دا ڤایرۆسه‌كه به ته‌واوی دنیادا بڵاو ده‌بێته‌وه، هه‌ندێك وڵات پێیان وابوو ده‌توانن پێش به‌هاتنی ڤایرۆسه‌كه بگرن، به‌ڵام نه‌یانتوانی خۆیانی لێ بپارێزن.
به‌گوێره‌ی
worldometers له دنیادا 196 وڵات گیرۆده‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. له‌و ژماره‌یه 106 وڵاتیان خوارووی 100 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنایان تیادا تۆمار كراوه و 90 وڵاتی تر ژماره‌ی تووشبووانیان سه‌رووی 10 حاڵه‌ته.
له‌و 90 وڵاته حه‌وتیان به پله‌ی یه‌كه‌م دێن كه زۆرترین ژماره‌ی تووشبووی كۆرۆنایان هه‌یه و ژماره‌كه له 20 هه‌زار حاڵه‌ت به‌رزتره.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی چین، ئیتالیا، ئه‌مه‌ریكا، ئیسپانیا، ئه‌ڵمانیا، ئێران و فڕه‌نسا له‌م گرووپه‌دا هه‌ڵكه‌وتوون. هه‌رچه‌نده چین زۆرترین حاڵه‌تی تێدا تۆمار كراوه و ژماره‌كه‌ی 81 هه‌زار و 218 حاڵه‌ته به‌ڵام دۆخه‌كه‌ی له سه‌رجه‌میان باشتره چونكه سه‌رووی چوار هه‌زار حاله‌تی ئه‌كتیڤی هه‌یه. له كاتێكدا ئیتالیا به 69 هه‌زار تووشبوو 54 هه‌زار حاله‌تی ئه‌كتیڤی هه‌یه.
22 وڵات له نێوان هه‌زار تا 10 هه‌زار تووشبووی كۆرۆنایان هه‌یه
22 وڵاتیش له نێوان هه‌زار تا 10 هه‌زار تووشبووی كۆرۆنایان هه‌یه. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه هیچ وڵاتێك نییه ژماره‌كه‌ی له نێوان 10 هه‌زار تا 20 هه‌زار بێت و ئه‌وه‌ش پێشانی ده‌دات كاتێك ژماره‌ی تووشبووانی وڵاتان ده‌گاته نزیك 10 هه‌زار، ئیتر ژماره‌كه له پڕ به خێرایی به‌رز ده‌بێته‌وه و له‌وانه‌یه له چه‌ند رۆژێكدا دوو هێنده و سێ هێنده به‌رز ببێته‌وه.
ژماره‌ی تووشبووانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته 99 حاڵه‌ت، توانیویه‌تی باشتر خۆی له‌م ڤایرۆسه بپارێزێت كه به‌وپێیه دۆخی كوردستان له 90 وڵاتی تری دنیا باشتره.