دۆناڵد تره‌مپ له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باشوور داوای له‌و وڵاته كرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوكاری پزیشكیی ئه‌مه‌ریكا بكات.
لە ئەمەریکا 52 هەزار و 380 کەس تووشی کۆرۆنا بووە و 668 کەسیش گیانیان لە دەست داوە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ی ئادار، ئاژانسی هه‌واڵی
دویچه‌ڤێله بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماریی كۆریا له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، شه‌وی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا داوای له سه‌رۆك كۆماری كۆریای باشوور كردووه پێداویستی پزیشكی بده‌نه ئه‌مه‌ریكا.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، مون جائه سه‌رۆك كۆماری كۆریای باشوور به‌ڵێنی هه‌موو هاوكارییه‌كی به سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان داوه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا پێداویستی پزیشكی ره‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت.
به‌شێك له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا خراونه‌ته كه‌ره‌نتینه‌وه و ڤایرۆسه‌كه به خێراییه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له گه‌شه‌كردندایه، ئه‌وه‌ش وای كردووه ئه‌مه‌ریكا له‌ڕووی پێداویستی پزیشكییه‌وه رووبه‌ڕووی ته‌نگژه بێته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی به‌شی ته‌ندروستی كۆنگرێس، ئه‌و پێداویستییانه‌ی له ئه‌مه‌ریكا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا پێویستن، بریتین له ئامێری هه‌ناسه‌دان و ئۆكسیجن و ده‌رمانه ئه‌نتی بایۆتیكه‌كان.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوونی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا له ویلایه‌تی نیویۆرك تۆمار كرا و ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ویلایه‌ته له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه كه‌ره‌نتینه كرا.
تا ئێسته له ئه‌مه‌ریكا 52 هه‌زار و 380 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 668 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.