سه‌رۆكی شاره‌وانیی كفری له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، داخستنی ته‌واوی ڕێیه لاوه‌كییه‌كانی كفریی وه‌ك پلانێكی تۆكمه له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا و به‌رگرتن له هاتنی كه‌سانی قاچاخ بۆ ناوچه‌كه ڕاگه‌یاند.
قادر فاتیح سه‌رۆكی شاره‌وانیی كفری به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ نه‌ده‌ین كه‌س به قاچاخ بێته كفری، به ئامێره‌كانی شاره‌وانی له‌گه‌ڵ پۆلیس و قایمقامی شارۆكه‌ی كفری، سه‌رجه‌م رێیه قاچاخه‌كانی كفریمان به به‌ربه‌ستی خۆڵ/گڵ داخستووه، چونكه ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ قه‌ره‌ته‌په و ده‌شتی عوزێم و گونده عه‌ره‌بنشینه‌كان هاوسنووره.
سه‌رجه‌م رێیه قاچاخه‌كانی كفریمان به به‌ربه‌ستی خۆڵ/گڵ داخستووه
زیاتر گوتی، ئه‌م پلانه جیاوازه كه له كفری گیراوه‌ته‌به‌ر، چونكه ناوچه‌كه‌مان هاوسنووری ئه‌و شوێنانه‌شه كه داعشی وه‌ك مه‌ترسییه‌ك لێ ماوه و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر دۆخی ته‌ناهی.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ی ئادار ته‌واوی ڕێیه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ین و دایده‌خه‌ین، ته‌نیا خاڵی پشكنینی سه‌ره‌كی ده‌هێڵینه‌وه، ئه‌ویش تیمی ته‌ندروستی پشكنین بۆ هه‌ركه‌سێك ده‌كات بێته كفرییه‌وه نه‌ك هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بێ.
لای خۆشیه‌وه ڕێبوار قه‌ره‌بڵاغی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كفری بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، پلانی ته‌ناهی و ته‌ندروستی له كفری گیراوه‌ته‌به‌ر، وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ته‌ماس و سنووری له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات به‌پێی به‌دواداچوونی وردی "وشه"، له كفری و هیچ ناوچه‌یه‌كی گه‌رمیان تا ئه‌مڕۆ 25ی ئادار، هیچ حاڵه‌تێكی په‌تای كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی