وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له دنیا هۆشداری ده‌داته وڵاتان و رای ده‌گه‌یه‌نێت، نابێ هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و په‌تایه بكرێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان.
نابێ بەرژەوەندییەکان ببنە رێگر بۆ هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ی ئادار، ئاژانسی هه‌واڵی
دویچه‌ڤێله بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی داوای یه‌كگرتوویی نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ئه‌و یه‌كگرتووییه ببێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چه‌ند وڵات و ده‌بێ هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئه‌و ڤایرۆسه كوشنده‌یه بده‌ین.
هایكۆ ماس دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ست بێت به ئه‌ڵمانیا، سیاسه‌تی ئێمه هاوكاری و هاوئاهه‌نگییه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دنیا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له‌باره‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا له دنیادا بكات كه تا ئێسته زیاتر له دوو ملیار و 500 ملیۆن كه‌س به‌هۆیه‌وه له ماڵه‌كانیان كه‌ره‌نتینه‌ن.
ئه‌ڵمانیا یه‌ك له‌و وڵاتانه‌یه تا ئێسته چه‌ند رێیه‌كی تاقی كردووه‌ته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و پێكوته‌ی كۆرۆنا و هه‌فته‌ی رابردوو پێكهاته‌یه‌كی ده‌رمانی دۆزییه‌وه كه ره‌نگه له رێیه‌وه ڤاكسینه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه دروست بكات.
تا ئێسته له ئه‌ڵمانیا 33 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 155 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه، به له‌به‌رچاوگرتنی ژماره‌ی تووشبووان، ئه‌ڵمانیا كه‌مترین رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا هه‌یه.