شانشینی به‌حرێن رای گه‌یاند، دوای تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا، پێیان وایه باشترین چاره‌سه‌ره بۆ ئێسته كه په‌تاكه به فراوانی بڵاو بووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" له‌سه‌ر زاری شێخ محه‌مه‌د كوڕی عه‌بدوڵای ئال خه‌لیفه كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ته‌ندروستییه له به‌حرێن بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌رمانێكمان تاقی كردووه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه ئاكامێكی باشی هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و په‌تایه. ده‌رمانه‌كه "هێدرۆكسی كلۆركین"ه.
توانیومانه به‌و ده‌رمانه چه‌ند كه‌سێك چاك بكه‌ینه‌وه كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌رمانه دوای تاقیكردنه‌وه‌ی، سه‌ركه‌وتنی باشی به‌ده‌ست هێناوه، چونكه توانیومانه به‌و ده‌رمانه چه‌ند كه‌سێك چاك بكه‌ینه‌وه كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌رپرسێكی تری ته‌ندروستیی به‌حرێنی رای گه‌یاندووه، ده‌رمانی "هێدرۆكسی كلۆرین" له 26 فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ له به‌حرێن تاقی كرایه‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی دوو كه‌س له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و لیسته بوون كه تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون، بۆیه سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بۆ ئێمه ئاشكرایه.
له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرینه‌ی وڵاتانی دنیای گرتووه‌ته‌وه، تا ئێسته نزیكه‌ی 400 هه‌زار كه‌س تووشی بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زاریش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.