ژماره‌یه‌ك پزیشكى دهۆک به‌ ئۆنلاین چارەسەری نەخۆش دەکەن

:: PM:02:17:25/03/2020 ‌
دواى ئه‌وه‌ی به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه‌ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌ هەرێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نڕا، ژماره‌یه‌ك پزیشك له‌ سەرجەم شارەکان به‌ شێوه‌ى ئۆنلاین دەستیان بە پێدانی ڕێنوێنیی پزیشکی و چارەسەری نەخۆش کرد.

دێرسم موسلیح پزیشكى نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و هه‌ناو له‌ شارى دهۆك به‌ "وشه‌"ى ڕاگه‌یاند، وه‌ك ئه‌ركێكى نیشتمانى و مرۆڤایه‌تى بڕیارمان دا بە خۆبەخش چارەسەری نەخۆش بکەین و لە ڕێی ژمارەی مۆبایلەوە گوێ لە کێشە تەندروستییەکانیان بگرین.

پێویسته‌ هه‌موومان به‌پێى توانا هاوكاریى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایروسى كۆرۆنا بکەین

هەروەها گوتی: پێویسته‌ هه‌موومان به‌پێى توانا هاوكاریى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایروسى كۆرۆنا بکەین، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه‌ كوشنده‌یه‌ زاڵ بین، بۆیه‌ تا ئه‌م ڤایرۆسه‌ كوتایى دێت، به‌بێ به‌رانبه‌ر و به‌ شێوه‌ى ئونلاین له‌ خزمه‌ت نه‌خۆشان ده‌بین.

ئەمانەش لیستی ژمارە و ناوی ئەو پزیشکانەی دهۆکن کە بە خۆبەخش و ئۆنلاین چارەسەری نەخۆش دەکەن:

دکتۆر دێرسم موسلیح پزیشكى نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و هه‌ناو 07504865307 

دكتۆر سه‌گڤان سلێمان خه‌مو پزیشکی نەشتەرگەری گورچیله‌ و میزه‌رۆ 07504822170

دكتۆر موستەفا شوکری موفتی پزیشکی نەشتەرگەری گشتی 07504588508

دكتۆر محه‌مه‌د موستەفا پزیشکی نەخۆشییه‌كانى منداڵ 07504713664

دكتۆر نیوار محه‌مه‌د مه‌حموود پزیشکی نەشتەرگەری گورچیله‌ و میزه‌رۆ 07504867462

دكتۆر دلدار حاجی موسا پزیشکی نەشتەرگەری گشتی 07504502810

دكتۆر خه‌له‌ف حسین گەرگەری پزیشکی نەخوشییه‌كانى منداڵ 07504505322

دكتۆر فه‌رهاد محه‌مه‌د ره‌شید پزیشکی نەشتەرگەری گشتی 07504722127

دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى


وشە - ڕێناس شابان

ئه‌م بابه‌ته 62 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌