وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق راى گه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى له‌وه ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، بۆ چه‌ند مانگى داهاتوو وڵاته‌كه‌ى پێویستى به هاورده‌كردنى ملیۆنێك تۆن گه‌نم و 250 هه‌زار تۆن برنج هه‌یه.
محه‌مه‌د حه‌نوون گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ى ئادار، له لێدوانێكى به ئاژانسى
رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه، شانه‌ى ته‌نگژه له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پلانى خۆراكى بۆ چه‌ند مانگى داهاتوو به ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق داوه.
بۆ كڕینى گه‌نم و برنج وه‌زاره‌تى بازرگانى داواى بودجه‌یه‌كى تایبه‌ت ده‌كات
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانى روونى ده‌كاته‌وه، ئه‌م پێداویستییه بۆ ئه‌وه‌یه پاڵپشتى ستراتیژى كۆگاكردنى خۆراك بكرێت، بۆ چه‌ند مانگى داهاتوودا.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى عێراق پێویستى به بڕى چه‌ند دانه‌وێڵه هه‌یه، محه‌مه‌د حه‌نوون ده‌ڵێ به ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانمان راگه‌یاندووه، ده‌بێت بڕى یه‌ك ملیۆن تۆن گه‌نم و 250 هه‌زار تۆن برنج هاورده بكه‌ین.
رۆژى شه‌مووى رابردوو وه‌زاره‌تى بازرگانى راى گه‌یاند پێویستى به بودجه‌یه‌ك هه‌یه، بۆ دابینكردنى گه‌نم و برنج، چونكه خه‌ریكه په‌تاى كۆرۆنا به‌ره به‌ره له عێراق زیاتر بڵاو ده‌بێته‌وه.