قایمقامی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی شارۆكه‌كه، دابینكردنی بڕه پاره‌یه‌ك له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ناوچه‌كه به گرنگ ده‌زانن و ده‌ڵێن ئه‌و پاره‌یه فریای ئێمه ده‌كه‌وێت.
بودجەکە هاوكارییه‌كی باشی ئێمه ده‌كات له جێبه‌جێكردن و پلان و كاره‌كانمان
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ی ئادار، ناسیح حه‌سه‌ن قایمقامی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار كراوینه‌ته‌وه كه حكوومه‌ت بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ده‌ربه‌ندیخان داناوه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا له ناوچه‌كه‌دا.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و بڕیاره زۆر گرنگ بوو بۆ ئێمه، حكوومه‌ت كارێكی باشی كردووه له دابینكردنی ئه‌و پاره‌یه و ده‌توانین سوودی لێ وه‌ربگرین له‌و دۆخه‌ی ئێسته كه رووبه‌ڕووی ناوچه‌كه‌مان بووه‌ته‌وه و كاره‌كانی خۆمان پێ ده‌كه‌ین.
سازان ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ده‌ربه‌ندیخان به "وشه"ی راگه‌یاند، پاره‌كه هاوكارییه‌كی باشی ئێمه ده‌كات له جێبه‌جێكردن و پلان و كاره‌كانمان، چونكه ئێسته كه‌رتی ته‌ندروستی شاره‌كه له هه‌ر كاتێكی تر زیاتر پێویستی به پاره و بودجه هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، ده‌خوازین به زووترین كات ئه‌و پاره‌یه‌مان به ده‌ست بگات و پلانی خۆمانی له‌سه‌ر جێبه‌جێ بكه‌ین، چونكه ئاستی ته‌ندروستی شاره‌كه ئێسته باش نییه.
شه‌وی رابردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ته‌رخان بكات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا كه تا ئێسته 14 حاڵه‌ت له سنووره‌كه تۆمار كراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی