زانیاری لەسەر دوو تووشبووە نوێکەی هەولێر ڕادەگەیەنرێت

:: PM:03:46:25/03/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ تووشبوونی دوو هاووڵاتیی تری بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند كە خەڵكی هەولێرن و چوونەدەرەوەی وڵاتیان نەبووە.
 
ئەمڕۆ چوارشەم 25ـی ئادار، کەسوکاری ئەو دوو حاڵەتەی وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ ڕایگەیاندبوو کەرەنتینە کران.
پشكنینی ڤایرۆسەكەیان ئەنجام داوە، دەركەوتووە تووشی ڤایرۆسەكە بوونە
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە "وشە” دراون، تەندروستی ئەو دوو كەسە جێگیرە و بەركەوتنیان لەگەڵ تووشبووەكانی پێشوو نەبووە، بۆ دڵنیایی خۆیان سەردانی سەنتەری چارەسەری كۆرۆنای هەولێریان كردووە و پشكنینی ڤایرۆسەكەیان ئەنجام داوە، دەركەوتووە تووشی ڤایرۆسەكە بوونە.

ڕوون كراوەتەوە، یەكێك لە تووشبووەكان دانیشتووی كۆمەڵگەی شاوێسە و ئەوەی تریش خەڵكی گوندی "گاینجی سەرووە" تەواوی خەڵكی گوندەكەش پشكنینیان بۆ دەكرێت.

ئێستە كۆی گشتی لە هەرێمی كوردستان تووشبووان گەیشتە 99 حاڵەت و دوو مردن.

هەریەك لە شارۆكەی دەربەندیخان و كۆمەڵگەی سێبیران كەرەنتینە كراون بەهۆی دەركەوتنی چەند حاڵەتێك.



وشە - رامیار جەواد