مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی نوێی بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر دابین كرد.
له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان مه‌سروور بارزانی هه‌وڵی داوه كه ته‌واوی پێویستی دامه‌زراوه‌كانی كوردستان پڕ بكرێته‌وه ئێسته‌یش كه هێزه ته‌ناهییه‌كان له ئه‌ركدان به‌به‌رده‌وامی به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه بڕیاریدا 25 ئۆتۆمبێل بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسشی هه‌ولێر دابین بكات.
زیاتر له هه‌شت ساڵه هیچ ئۆتۆمبێلێكی نوێ بۆ پۆلیسی هه‌ولێر دابین نه‌كراوه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ی ئادار، عه‌مید دلێر نه‌جار به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، 25 ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا فرۆچنهر له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانه‌وه بۆ پۆلیسی هه‌ولێر دابین كراوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه ئۆتۆمبێله‌كان هه‌موو پێداویستییه‌كانی پۆلیسیان تێدایه. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه زیاتر له هه‌شت ساڵه هیچ ئۆتۆمبێلێكی نوێ بۆ پۆلیسی هه‌ولێر دابین نه‌كراوه.
پۆلیسی هه‌ولێر ئێسته به ته‌واوی له ئه‌ركدان و رێوشوێنه‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه رێكده‌خه‌ن له شه‌قامه‌كان.